داعش زیاتر له 200 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی له عیراق درووست کردووه
له پاش نزیکه‌ی ساڵێک له ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی هێزه ئه‌منییه‌کانی عیراق به‌سه‌ر گرووپی داعشدا، هێشتا جێپه‌نجه‌ی تاوانه‌کانی ئه‌و گرووپه به‌سه‌ر ئه‌و گۆڕه بهکۆمهڵانهوه ماوه که له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتیدا ئه‌نجامی داون، که زیاتر له 200 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی تێپه‌ڕاندووه.
قوربانییانی ده‌ستی ئه‌و گرووپه له هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و پێکهاته ئایینییه‌کانی تر و کارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌کدارانه‌ش که لێی هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه؛ ژێرزه‌ویی ئه‌و ناوچانه‌ی پڕ کردووه، که له دوای ساڵی 2014وه له‌ژێر ده‌ستیدا بوون.
زۆرترین تاوانه‌کانی داعش له‌ژێر زه‌ویدا له سنووری پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا و که‌رکوک و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نباره، که بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک ده‌سه‌ڵاتی له‌و ناوچانه‌دا هه‌بووه.داعش سه‌ره‌تا ده‌ستی کرد به کوشتن و خسته ژێر گڵی کارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی عێراق و دواتریش ئه‌و تاوانه‌ی به‌رانبه‌ر به پێکهاته ئایینییه‌کانی تر ئه‌نجام دا له سنووری نه‌ینه‌وا، پاشان ئه‌م پڕۆسه‌یه په‌ره‌ی سه‌ند بۆ خه‌ڵکی تر و ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییانه‌ی که هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا له ده‌ستی ئه‌و گرووپه هه‌ڵبێن بۆ ناوچه‌کانی تر.
ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعشیشی گرته‌وه که له فه‌رمانی ئه‌میره‌کانیان یاخی ده‌بوون یان تۆمه‌تی ناپاکییان ده‌درایه پاڵ.
ئه‌گه‌رچی له دوای ئازادکردنی ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش ژماره‌یه‌ک گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ دۆزرانه‌وه، به‌ڵام ئێستا به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام گۆڕی له‌و جۆره له‌و ناوچانه ده‌دۆزرێنه‌وه و پێ ناچێت سه‌ری ئه‌وسه‌ری تاوانه‌که دیار بێت.
د. عه‌لی زه‌ید به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشکی دادوه‌ریی به‌غدا که زۆربه‌ی قوربانییانی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان له ده‌زگاکه‌ی پشکنینیان بۆ ده‌کرێت ده‌ڵێت: ئه‌و ناوچانه‌ی داعش ده‌سه‌ڵاتی تێیاندا هه‌بووه ژماره‌یه‌کی زۆر گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی تیایه و شاری موسڵ پشکی شێری به‌رکه‌وتووه و به‌شێکی زۆری قوربانییه‌کانیش له دواساته‌کانی شه‌ڕی ئه‌و گرووپه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کانی عیراقدا کوژراون و خراونه‌ته ژێر گڵ.
وتیشی: تیمه هاوبه‌شه‌کانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندرووستیی عیراق تا ئێستا نزیکه‌ی 140 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی ده‌ستی داعشیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه له ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا، که ته‌رمی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و کارمه‌ندانی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌کانی تێدا بووه.
وتیشی: یه‌کێک له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه گه‌وره‌کان له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بووه که 140 سه‌رباز و 1800 خوێندکاری کۆلێژی سه‌ربازیی سپایکه‌ری تێدا بووه و حه‌وت گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی ئێزدییه‌کانیش له شنگال دۆزراونه‌ته‌وه.
نه‌ینه‌وا که پێگه‌ی سه‌ره‌کیی داعش بووه به درێژایی ساڵانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گرووپه، تاوانی جۆراوجۆری تیادا ئه‌نجام داوه و دواتر به کۆمه‌ڵ کراون به‌ژێر گڵه‌وه.
خه‌ڵه‌ف حه‌دیدی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به دوای گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی داعش له نه‌ینه‌وا ئه‌سته‌مه چونکه بۆمبڕێژی کردوون.
وتیشی: ئه‌وه‌ی زۆر کاریگه‌ر بێت له‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵانه‌دا دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێک بوو له ناوچه‌ی به‌عاج که 200 ژن و منداڵی تێدا بوو.پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانیش له سایه‌ی به‌نهێنی کارکردنی داعشدا ئه‌سته‌مه، که به‌شێکیان به ڕێکه‌وت ده‌دۆزرێنه‌وه و به‌شێکیشیان له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه ئاشکرا ده‌کرێن که له‌و تاوانه قوتار بوون.
عه‌لی به‌یاتی ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عیراق ده‌ڵێت: زۆرجار لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان پشت به دانیشتووانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش ده‌به‌ستن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵانه.
سەرچاوە : PUKمیدیا