کانونی یه‌که‌م 07, 2018 17:44 Asia/Tehran
  • شکستی مێژوویی  ئەمریکا لە کۆگەی گشتی لە یەکەمین ساڵوەگەڕی بڕیارەکەی ترەمپ

لە یەکەمین ساڵوەگەری بڕیارەکەی دوناڵد ترەمپ سەبارەت بە قودس، بڕیارنامەی  پێشنیارکراوی  ئەمریکا بە دژی حەماس لە کۆگەی  گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پەسەند نەکرا  هەتا نیکی هەیلی لە دوایین ڕۆژانی فەرمانبەرێتی خۆی دا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان شایەتی شکستێکی مێژوویی بێت  .


نیکی هەیلی  نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان حەوتەی ڕابردوو ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی  ڕادەستی  کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان  کرد  کە بە ئیدانەکردنی خۆڕاگری گەلی فەلەستین و تۆمەتبارکردنی حەماس بە تیرۆریزم، بە نیازی توندتر کردنی گوشار بۆسەر فەلەستینییەکان بوو.

ئەم بڕیارنامەیە کە بەیانی ئەمڕۆ حەوتەمی دیسەمبەر لە کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگی لەسەر درا، بۆ پەسەند کرا پێویستی بە دوو لەسێی دەنگەکان هەبوو کە  لەکردەوەدا ، نەهاتە دی  .

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی شەشەمی دیسەمبەری 2017 لە کردەوەیەکی نابەرپرسانە و نایاسایی قودسی بە پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی داناساندن و ڕایگەیاند کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیل دەگوازێتەوە بۆ قودس .

بەتێپەڕینی ساڵێک لەم بریارە نابەرپرسانەیە، ئەندامانی کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان نیشانیان دا کە هەروا نەتەنیا نەیاری بڕیاری ترەمپن بەڵکوو ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕژێمێکی تاوانکار دەناسن.

هەرلەم پێناوەدا بەیانی ئەمڕۆ حەوتەمی دیسەمبەر دوای ڕەت کرانی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ئەمریکا بە دژی حەماس، ئیرلەند ڕەشنووشی بڕیارنامەیەکی دیکەی پێشکەش کرد کە لەودا لەسەر کۆتایی دان بە داگیرکاری و شارۆچکەسازی  لەلایەن زایۆنیستەکان پێداگری کراوە و تەنیا پێنج  ئەندام لەوان ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دەنگی نەرێنییان بەو دا هەتا شکستی ئەمریکا لە کۆگەی گشتی دا ، تۆکمە بکرێت.

پرسی گرینگ ئەمەیە کە نیکی هەیلی هەر ئەو جۆرەی کە لە دیسەمبەری 2017 هەڕەشەی لە ئەندامانی  کۆگەی گشتی کرد بوو کە دەنگی ئەرێ نەدەنە بڕیارنامەی قودس، بەرلە کۆبوونەوەی بەیانی ئەمڕۆش  هەڕەشەی لە وڵاتانی  نەیار کرد بوو  و وتبووی  دەنگی نەرێنی بەم ڕەشنووسە بۆ ئەم وڵاتان دواهاتی نالەباری بە دواوە دەبێت.

ئەم هەڕەشەش  وەکوو هەڕەشەی ساڵی ڕابردوو کە وتبووی ناوی وڵاتانێک کە دەنگی ئەرێیان دابووە بڕیارنامەی قودس  تۆمار دەکات، ئەنجامێکی نەبوو هەتا ناوبراو کە داوای پەسەند کرانی بڕیارنامەی دژە حەماس و ڕۆژی مێژوویی لە بەرگری لە ئیسرائیلی کرد بوو شارەتی شکستی مێژوویی هەم بۆ ئەمریکا و هەم ئیسرائیل و هەم بو خۆی بێت .

حەمید بەعیدی نزاد  باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەریتانیا لە تویتەرەکەی دا لەم بارەوە نووسی : نەتەوەیەکگرتووەکان بەرەوڕووی نەیارەتی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ئەمریکا بۆ ئیدانەکرانی حەماس  بۆ پەلامارەکانی مووشەکی بۆسەر ئیسرائیل، شکستێی دژواری بەسەر ئەمریکا و ئیسرائیلی سەپاند.

نیکی هەیلی کەوتبووی کاتی هەڵبژێردرانی  هیچ شتێکی سەبارەت بە ڕێکخراوی نەتەوەکان نەدەزانی و ئامانجی بەرگری کردن لە ئیسرائیل ڕاگەیاند بوو ، خواحافیزییەکی تاڵی لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد.

کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەشی مافەوانی نەتەوەیەکگرتووەکانە چونکە لەم بەشەی نەتەوەیەکگرتووەکان هەموو ئەندامان خاوەنی مافی دەنگدانن و  هیچ  وڵاتێک مافی ڤیتۆی نییە.

لەم ڕووەوە  ، دادگەری لەم خاڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان، زۆر زۆرتر خۆی نیشان دەدات .

هەر ئەم  بابەتەی مافی دەنگی بەرابەریش  بووەتە  هۆی ئەوەی کە لە شازدە هەتا سییەمی نوامبەر پازدە بڕیارنامەی دژە ئیسرائیلی لە کۆگەی گشتی دا پەسەند بکرێت و بە دوو بڕیارنامەی  ئەمڕۆ بەیانی حەوتەمی دیسەمبەر  سەرجەم  هەژدە بڕیارنامەی  بە دژی ئەم ڕژێمە و بۆ داکۆکی کردن لە فەلەستینی  لە ماوەی سێ حەوتەدا، پەسەند کراوە.

ئەم ڕووداوە مێژووییە بە مانای  پێکهاتنی کۆگەی جیهانی بە دژی سیاسەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینە.

 

سەرپەیڤ