کانونی یه‌که‌م 20, 2018 16:08 Asia/Tehran
  • ترامپ و کشانەوەی لە سوریا، کاردانەوەکان لە ئەمریکا

بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سوریا بەڕەوڕووی کاردانەوەی نەرێنی لە ئەمریکا بووەوە .

ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک  تایمز نووسی : وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای پنتاگون هەوڵ دەدەن  دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە گرتنی بڕیاری هێنانەدەری هێزی سەربازی ئەمریکا لە سوریا، پەشیمان بکەنەوە  . 

بڵاو کراوەی  ئەمریکایی فارین پالیسی نووسی :  بڕیاری ترەمپ  بۆ چوونەدەرلە سوریا دەبێتە هۆی ئەوەی  ئامادەبوونی لاوازی ئەمریکا لە سوریاش لە ناو دەبات  .

هەرلەم حاڵەدا کاربەدەستێکی باڵای ئەمریکی کە ناوی ڕانەگەیەندراوە  دوای بڕیارەکەی دوناڵد ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی  لە سوریا وتی : فەرمانبەرێکی دژە تیرۆریزم لە ناوچەگەلێکی تری وەک لیبی و سارای سینا درێژەی دەبێت  . 

سناتۆری لیندسی گراهام  لە بەیاننامەیەک دا بڕیاری ترامپ سەبارەت بە سوریای هاوچەشن زانی لەگەڵ بڕیارەکەی ساڵی 2011  ئەمریکای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە ئێراق و وتی  بە جێبەجێ کرانی بڕیاری نوێی ترامپ دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا هەڵەکەی ئوبامای دوو پات کردووەتەوە.

ئادام کینزینگر  سناتۆری کوماریخوازی ئەیالەتی  ئیلینویش ئیدیعای ترەمپ سەبارەت بە سەرکەوتنی ئەمریکا لەبەرامبەر داعشی ڕەت کردەوە و وتی ک ئیدیعای سەرۆکی ئەمریکا درۆیە.

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە وتی : شکستی داعش تەنیا هۆی مانەوەی هێزی سەربازی ئەم وڵاتە لە سوریا بووە  . 

چەند کاتژمێر دوای ئەم قسانە میدیاکانی ئەمریکا بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی دەوڵەتی باسی بڕیاری  واشینگتۆن بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سوریایان کرد.

کۆشکی سپیش  بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند  ڕەوتی گەڕانەوەی هێزی ئەمریکی لە سوریا دەست پێکراوە.

ئەمریکا بە بیانووی  بەرەنگار بوونەوەی تاقمەکانی تیرۆریستی بە شێوەی نایاسایی  لەسوریا  ئامادەیە. کاربەدەستانی سوری بە جاران پێداگرییان کردووە  کردەوەی ئەمریکا لە سوریا بە نیشانەی داگیرکارییە.

سەرپەیڤ