وەهابییەت، هۆکاری شەڕ و پێکدادانە لە جیهانی ئیسلامدا
فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: تەکفیریەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان لە خاکی پاکستان بە کردەی دوژمنکارانە بۆ هەموو وڵاتانی دراوسێیان لەوان هیندستان، ئەفغانستان و وڵاتانی دیکە، کێشە سازکەربوون و پاکستان دەبێ باش لەو بابەتە تێبگات.
سەرداری سەرلەشکر" قاسمی سولەیمانی" رۆژی پێنج شەممە بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە وهابییەت، هۆکاری دووبەرەکی نانەوەو شەڕ و خوێن ڕشتنەکانە لە جیهانی ئیسلام دا، وتی: حکومەت و گەلی پاکستان نابێ ڕێگەبدەن پارەی عەرەبستان بخرێتە بەردەست ترۆریستانی تەکفیری و پاکستان بەرەوڕووی جیهان بکەنەوە.
رژیمی سەعودی لەسای داکۆکییەکانی ئەمریکا، دەورێکی تێکدەرانەو ئاژاوەگێڕانە لەناوچەکەدا دەبینێ و تێدەکۆشێ بەپاڵپشتی لە ترۆریستان، سنورەکانی ئێرانیش ناهێمن بکات.
کنەکردنی ترۆریستان لە ناوچە سنوریەکانی پاکستان و پشتیوانیی دراڤیی رژیمی سەعودی لەوان بووەتە هۆ هەتا تەکفیریەکان لەسای نەبوونی ئیرادەیەکی بەهێز لەپاکستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم، جارناجارێک ناوچە سنوریەکانی ئێران ناهێمن و ئاڵۆز بکەن.
تاوانی ترۆریستیی١٣ی فێڤریەی٢٠١٩ لە پارێزگای سیستان وبەلوچستان کە شەهیدبوونی بیست و حەوت سنورپارێزی ئێرانی لێکەوتەوە، پێشاندەری کنەو دزەی ترۆریستان لەناوچە سنوریەکانی پاکستان و داکۆکی رژیمی سەعودیا لەوان بۆ دنەدان دژبە ئێرانە. ئەنجامدەری هەوڵە ترۆریستییەکەی سیستان وبەلوچستان کە پاسی هەڵگری سنورپارێزانی ئێرانی کردەئامانج، خەڵکی پاکستان بوو و ئەوەش پێشاندەری نەبوونی ئیرادەیەکی بەهێز لە سنورەکانی پاکستانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم.
بیرۆکەی وەهابییەت لە پاکستاندا ڕیشەی داکوتاوەو قوتابخانەو خوێندنگە دینیەکان لەو وڵاتە کە بەپارەی سەعوودیەکان ئیدارە دەبن، بوونەتە ناوەندەکانی گۆش کردنی ترۆریستان. ئەو دەوربینینەی عەرەبستان ئەوەندە بۆ جیهانیان خویاو ئاشکرایە کە لەم دواییەدا یەکێتی ئوروپا ناوی عەرەبستانی خستە نێو لیستی ڕەشەوە لەبەر کەمتەرخەمیی ئەو وڵاتە لەبەرەنگاربوونەوەی دابین کرانی دراڤیی ترۆریزم .
هەرلەوئاراستەدا، "رۆ خانا" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا حەوتەیەک لەمەوبەر ڕایگەیاند: عەرەبستان، چەک و چۆڵی ئەمریکی دەخاتە بەردەست ترۆریستانی ئەلقاعیدە لە یەمەن.
"بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لەم دواییەدا وتی: سەرچاوەی ترۆریزمێک کە ئەمڕۆ گشت جیهان بەتایبەت ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی تێوەگلاندووە، شوێنک جگە لە عەرەبستانی سەعودی و بیروهزر وئەندێشە توندئاژۆکانی ئەو وڵاتە نییە.
پاکستان لەبەر دزەی بیروهزری وەهابییەت و فێرکرانی لە نێو خوێندنگە دینیەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، بووە بەشوێنێک بۆ جم و جۆڵی تەکفیریەکان. لە وەها بارودۆخێکدا ئەو چاوەڕوانییە لە بەرپرسانی پاکستانی دەکرێ لەهەمبەر دزەو کنەی ترۆریستان لەناوخاکی ئەو وڵاتە بۆ نێوخاکی ئێران لێبڕاوانەتر هەنگاوهەڵگرن.
ڕەوتی ئێستای حکومەتی پاکستان لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان، جێی ڕەزامەندیی ئێران نییەو جێگیرکرانی ئاسایشی پاوەجێ لە سنورە هاوبەشەکان پێویستی بە هەوڵی زیاتری حکومەتی پاکستانە. بێتوو پاکستان لەوبارەوە جیددی نەبێ، ئێران بۆ بەرەڤانی لە سنورەکانی، بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان و تۆڵەکردنەوە لە خوێنی سنورپارێزانی ئێرانی کە لە تاوانی ترۆریستیی زاهیداندا شەهیدبوون، مکوڕ و جیددییە.
هەربەوجۆرەی کە فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرتووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆڵەیەکی سەخت دەکاتەوە لە بەکرێگیراوانی تەکفیری کە دەستیان سوربوو بەخوێنی لاوانی ئێرانی .
ئێران دەورێکی گرینگ دەبینێ لە بەرەوڕووبوونەوەی ترۆریزمی جێی داکۆکی رۆژاوا لەوان ئەمریکاو هەروەها رژیمی سەعودی. بەرەوڕووبوونەوەی گرووپە جۆربەجۆرە ترۆریستییەکان لە سوریاو عێراق لەلایەن ئێرانەوە ، شکستی هێنا بە دەسەڵاتی کەوشەنیی داعش لەو دوو وڵاتە. ئەو ڕەوتەی ئێران، وشداریەکە بۆ لایەنگرانی ترۆریستان هەتا تێبگەن لەوەی کە ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم سنور ناناسێ و زەبروەشاندنی قورس لە تەکفیریەکان لەناوچە سنوریەکانی ئێران و تەنانەت واوەرتر لەو سنورانەش، بڕیارێکی هەرەقەتی و حەتمییە.