تشرینی دووه‌م 07, 2021 15:21 Asia/Tehran
  • لە عێراق چ باسە؟

ناڕەزایەتیەکان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە بەغدای پێتەختی عێراق توندی و تیژی لێکەوتەوە

 

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق کە پێشوەختە بوو رۆژی دەی ئوکتبر بەڕێوەچوو . هەڵبژاردنی بەروەخت لە ئەنجامی ناڕەزایەتیەکانی ئوکتوبری 2019 ی عێراق بوو کە کەوتنی حکومەتی یەک ساڵەی عادل عەبدولمەهدی لێکەوتەوە .

بە تێپەڕینی دوو ساڵ لە ناڕەزایەتیەکانی ئوکتوبری 2019 ، ئەوەی کە ئێستا بۆ جارێکی دیکە عێراق شایەتی خۆپێشاندانی جەماوەریە و بۆ جارێکی دیکە ئەم خۆپێشاندانە توندی و تیژی لێکەوتەوە .  بەم جیاوازیە کە تا ئێستا ناڕەزایەتیەکانی بە غدا سەرباری ئەوەی کە کوژراو وبرینداری هەبووە ، بەڵام ڕادەی توندی و تیژیەکان لە گەڵ ناڕەزایەتیەکانی ساڵی 2019 پێک ناگیرێ .

 بابەتی دیکە  ئەوەیە کە ناڕەزایەتیەکانی ساڵی 2019 لە دژی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی کە نزیک بە گروپەکانی خۆڕاگریی عێراق بوو ئەنجام درا بەڵام لە ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەدا ناوزڕاندنی گروپەکانی خۆڕاگریی کەوتە بەرنامەی کار .

ناڕازیان لە هەوڵی ئەوەدان بە ناوزڕاندنی گروپەکانی خۆڕاگریی و گەورەکردنەوەی ناکۆکیی نێوان شیعەکان ، بە ئامانجە رامیاریەکانی خۆیان بگەن .

 یەکێک لە ئامانجەکان ئەوەیە کە جیا لە ناوزڕاندنی خۆڕاگریی عێراق ، رێگا بگرن لە بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی ئاشتیانە بۆ ناڕەزایەتی بە بابەتی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان دا . لە راستیدا توندی و تیژیەکانی ئێستا بە ئامانجی کارتێکەری لەسەر پرۆسەی سیاسیی عێراق لەوان پێکهاتنی فراکسیۆنی گەورەتری پەرلەمانیی ئەنجام دەبێت .

بەم ئاڕاستەیەدا قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی عەساییبی ئەهلی حەق کە نازاڕیە بە ئەنجامی راگێندراو ، گوتی : توندی و تیژی لە ناوچەی سەوزی بەغدا رێکخراوە و ئامانجیشی داسەپاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی و تاوانبارکردنی خۆڕاگریی عێراقیە .

سەرپەیڤ