خەنجەری"ئەردۆغان" لە پشتی فەلەستین
دیداری دوو رۆژەی سەرۆکی رژیمی زایۆنیستی بۆ تورکیا لەکاتێکدا دوێنێ لەنێو ناڕەزایەتی بەرفراوانی ناوخۆیی و دەرەوەیی کۆتایی پێهات
دیداری دوو رۆژەی سەرۆکی رژیمی زایۆنیستی بۆ تورکیا لەکاتێکدا دوێنێ لەنێو ناڕەزایەتی بەرفراوانی ناوخۆیی و دەرەوەیی کۆتایی پێهات کە سەرباری توویتی"رەجەب تەییب ئەردۆغان"سەبارەت بە دانوستانەکان لەمەڕ پرسی فەلەستین، زۆر کەس، میوانداریی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە بەرپرسێکی باڵای رژیمی زایۆنییان بە خەیانەت لەدژ دانیشتووانی قودس و سەرزەوینە داگیرکەرەکان زانی.
بەبڕوای ساڵح بیکاچی مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی ئەستەمووڵ؛ "ئابوریی تورکیا ئیدی ئەو شکڵی کەشخە و جوانی جارانی نییە بۆیە ئەو دیدارە ئەگەرچی پێشاندەری ئیرادەی تورکیایە بۆ گۆڕینی لاپەڕەی پەیوەندییەکانی بەڵام هێشتا زوویە لەبارەی شوێنهاتە ئەرێنی و نگەتیڤەکانی قسە بکەین".
بزووتنەوەی خۆڕاگریی حەماس وێڕای شەرمەزارکردنی کردەی رەجەب تەییب ئەردۆغان لەمەڕ بانگهێشت کردنی سەرۆکی رژیمی زایۆنی ڕایگەیاند:"ئێمە هاوڕێ لەگەڵ دۆستانمان لە وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی داخ و مەخابنیمان دەردەبڕین سەبارەت بەو چاوپێکەوتنانە، چونکە بەبڕوای ئێمە، ئەو وارە، قووڵایی ستراتژیکی گەلی فەلەستین و ئارمانجی دادگەرانەیانەو خوازیاری یەکڕیزیی و یەکدەنگی زیاتر لە تەک گەلی فەلەستینین".
ئەو شەرمەزارکردنە لەکاتێکدا دێتەئاراوە کە بەپێی ڕاگەیاندنی ئەردۆغان، بەشی زۆری دانوستانەکان لەگەڵ سەرۆکی رژیمی زایۆنی لەسەر پرسی فەلەستین بووە، بەڵام جارێ هەڵوێستی ئەو وڵاتە لەهەمبەر داوای داگیرکەرانی قودس سەبارەت بە دەرکرانی حەماس لە تورکیا، دیاری نەکراوە.