ناکامیی پەرلەمان و ئەگەرەکانی ناساندنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق
کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق بە بەرنامەی کاری ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە ھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی نوێنەران بەڕێوەنەچوو .
پەرلەمانی عێراق 329 ئەندامی ھەیە و بە پێی دەستووری عێراق ، ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە دەنگی ودو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان ئەنجام دەبێ .
ئەمە دووھەمین جارە کە پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ تووشی ناکامی دەبێت .
ھۆکاری سەرەکیی ناکامیی پەرلەمان لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کوماری نوێ ، ناکۆکیی زۆری نێوان گروپ و لایەنە سیاسیەکانی ئەم وڵاتەیە .
لە لایەک پارتی و یەکیەتی لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار یەکدەنگ نین . بە پێی یاسای بنەڕەتیی عێراق ، سەرۆک کۆمار لە نێو کورد دیاری دەکرێت .
لە لایەکی دیکەوە لە نێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھاواھەنگیی شیعە ناکۆکیی ھەیە و ئەم بابەتەش بووەتە ھۆی بەشداری نەکردنی نوێنەرانی سەر بە چوارچێوەی ھاواھەنگیی شیعە لە کۆوونەوەی پەرلەمان .
ئێستا بەلەبەرچاوگرتنی ئەم رەوشە ، چارەنووسی سەرۆکی نوێی عێراق بە کوێ دەگات ؟
ھەندێ لە ئەندامانی چوارچێوەی ھاواھەنگیی شیعە باسی ھەڵوەشانی پەرلەمانی نوێ و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی بەروەخت دەکەن .
ئەگەرێکی دیکە ئەوەیە کە رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھاواھەنگیی شیعە بۆ پێکھێنانی فراکسۆنی گەورەتری پەرلەمانیی رێککەون . کە ئەوکات ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بە ھەمان دەنگی دوو لەسەر سێی نوێنەران دەبێت .