هەڵمەتی فریوکاری ئەمریکا لە دانیشتنی نافەرمی ئەنجومەنی ئاسایش
نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان وتی ئەمریکا لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی دژە ئێرانی فۆرمولی ئاریا دەستی داوەتە هەڵمەتی دەروونی فریوکاری
دانیشتنی فۆرمولی ئاریا جۆرە دانیشتنێکی نافەرمی ئەنجومەنی ئاسایشە کە بە دەسپێشخەری یەکێ لە ئەندامان بەریوە دەبری، لەوەها دانیشتنیک ئامادەبوونی کەسانی ئاسایی رێگەپێدراوە. دانیشتنی ئەمجارە لەسەر داوای ئالبانی و ئەمریکا لە پێوەندی لەگەڵ نائارامییەکانی ئێران بەریوەچوو.
ئەمیر سەعەید ئێرەوانی باڵیۆزی ئێران لە ریکخراوی نەتەوەکان لەوبارەوە وتی ئەمریکا دەڵێ بۆ مافی مرۆ لە ئێران کۆبونەوە بەڵام گاڵتەجاڕی ئەو بانگەشەیە لەوەدایە کە واشینگتۆن بۆخۆی بەو بایکۆتاکەی سەپاندوونی زوڵم لە خەڵکی ئێران دەکا و تەنانەت ناهێڵێ دەرمان و خۆراک بگاتە دەستمان. لە راستیدا ئەمریکا بۆخۆی بنپێکەری مافی مرۆڤە و زۆرێک لە نەخۆشەکان لەبەر نەبوونی دەرمان گیانیان لەدەس دا. ئاماری پزیشکی لە ئێران دەری دەخات ساڵی ٩٧ی هەتاوی ٧٠ کەس، ساڵی ٩٨ی هەتاوی ، ٩٠ کەس ، ساڵی ٩٩ی هەتاوی ، ١٤٠ کەس و پارەکەش ١٨٠ ناخۆشی تالاسمی بە هۆی بایکۆتی دەرمان لەلایەن ئەمریکاوە گیانیان لەدەس داوە. ئالنا دۆهان راپۆرتنێری ریکخراوی نەتەوەکان سەردانی نەخۆشخانەکانی ئێرانی کردووە و دەڵی بۆخۆم بینیم کە نەخۆشەکانی شەرپەنجە و ژێنێتیکی لەبەر نەبوونی دەرمانی شیاو لە رەنج و ئازار دان. لەراستیدا ئەمریکا نائاژاوه گێریەکانی ئەم دوایەی ئێران بە هەلێک زانی بۆ دەستێوەردان کە پیشەی ئەمپێریالیزمییەتی.
جگە لەوە گەلێک بەڵگە لە ئارا دایە کە دەری دەخات سی ئای ئەی پێشتر پلانی بۆ ئاڵۆزی لە ئێران دانابوو، جا بۆیە باڵیۆزی ئێران لە ریکخراوی نەتەوەکان وەبیری ئەندامانی ئەنجومەکی ئاسایشی هێنایاوە کە کردەوەی واشینگتۆن دژی یاساکانی یو ئێنە و ئێران بە سیاسی کردنی مافی مرۆڤی رەد کردۆتەوە و ئەو داهێنانە بە مەترسیدار پێناسە دەکا و هەموو لایەک لەو بارەوە وریا دەکاتەوە.