راپۆڕتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی بنپێکرانی مافی مرۆ لە ئەمریکا
راپۆرتی سالانەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی مافی مرۆ لە ئەمریکا و بریتانیا بە پشتبەستن بە پەسەندکراوەی ١٣٩١ی هەتاوی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بڵاوکرایەوە
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دا نووسراوە ئەمریکا و ئینگیلیس دایم خۆیان بە داکۆکیکاری مافی مرۆ لەقەڵەم دەدەن لێ هەمیشە بنپێکەری مافی مرۆ و ئاژاوەگێڕی هەموو جیهان بوونە. چاوخشاندنێک بەسەر گۆڕانکاری سیاسی وکۆمەڵایەتی لە ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە بریتی لە ئێران عێراق سوریا یەمەن ئەفغانستان دەری دەخات لە پلەی یەکەمدا واشینگتۆن پێشێلکەری مافی مرۆڤە.
بنپێکرانی مافی مرۆ لە ناوخۆدا
مێژووی پۆلیسی ئەمریکا پڕە لە توندوتیژی ناقانوونی و لەمێژە بۆتە مایەی نیگەرانی دامەزاوەکانی جیهانی مافی مرۆ، کە زۆر جار بۆتە هۆی کوشتنی کەسانی بێتاوان ، هەڵاواردنی سیستماتیک دژی رەشەکان و سەرکوتی نارەزایەتیەکان نیشاندەری بنپێکرانی مافی کەمینە و رەشپێستەکانە . راپۆری چاودیری بەسەر توندوتیژی پۆلیس دەری دەخات ، پۆلیسی ئەمریکا لە ٢٠٢٢ەوە ٧٢٢ کەسی کوشتووە ، پێشبینیش دەکرێ تا کۆتایی ساڵ ٤٤٢ کەسی تریش بکوژن کە ئامار دەڵێ بەس یەک لەسەر سێی ئەو قەتڵانە لە ئەنجامی توندووتیژی بووە. کوشتنی شارمەندانی ئەمریکی بەتایەت رەشەکان درێژەی هەیە و رێژەی کوژراوانی رەش ببەدەس پۆلیس ٩.٢ لە سەد زێترە لە سپیپیەکان. ساموئێل سی یانگۆ شیکاری سیاسی دەڵی رەوشەکە لە سەرانسەری ئەمریکا بەرەو خراپتر بوون دەچێت. بنپێکردنی مافی پەناخوازان و کۆچبەرانیش لە دیاردەکانی ئەمریکایە. راپۆرەکان باس لەوە دەکەن لەوەتی بایدن دەسەڵاتی بەدەستە گرتووە رەوشی کۆچبەران لە جاران خراپتر بووە سەرباری بانگەشەکانی لە هەڵبژاردن بۆ چاکسازی لەمبارەوە. دەیان هەزار پەناخواز لە سەردەمی بایدن دا گیراون.
پێشێلکرانی مافی مرۆ لە ئاستی جیهانیدا
بایکۆتی بەربڵاوی یەکلایەنە لە لایەن ئەمریکاوە شوێنهاتی نالەباری بۆ مافی مرۆ ئازادی بنەڕەتی و تەنانەت کەرتی تەندروستی و پەروەردە بەدواوە بووە، نمونەی بەرچاوی ئەو هەنگاوە بایکۆتی دژ بە ئێرانە. ئەمریکا لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بە بایکۆتی ئابووری کە لەو چەن ساڵە زیادی کردووە تەنانەت بۆتە هۆی مردنی نەخۆشەکان لەبەر نەبوونی دەرمان. دەسوەردان لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دا لەوانە سوریا یەمەن عیراق و ئەفغانستان یش لە ریزی بنپێکردنەکانی مافی مرۆڤە و سزادانی بانکی ناوەندی سوریا کە کێشەی بۆ دابینکردنی دەرمان و خۆراک وئینێرژی و کاڵای پێویست دروست کردووە نمونەیەکی دیکەیە لە تاوانەکانی ئەمریکا. هەروەها واشینگتۆن وەک لاگری سەرەکی سعودی لە شەڕی یەمەندا بۆتە هۆی کوژرانی هەزاران یەمەنی و کاولبوونی ژێرخانەکانی ئەووڵاتە. هێرشی سەربازی بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ دا قەڵاچۆ و کوشتار و ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەسی بەدوا دا هات ، دەزگەی ئۆپینیۆن ریسێرچی بریتانی رایگەیاند بەس لە ساڵی ٢٠٠٧دا واتا ٤ ساڵ دوای هێرش بۆسەر عێراق ، یەک ملوێن و دووسەد هەزار عێراقی کوژران که ٤٠٪ یان ژن و منداڵن . لە ئەفغانستانیش ئەمریکا ٢٠ ساڵ ئەو وڵاتەی داگیرکرد و ٣٦ هەزار کەسی سڤیلی کوشت، کەواتە هەڵسوکەوتی ئەمریکا هەم لە ناوخۆ و هەم لە جیهاندا دەری دەخات ئەو وڵاتە لە گەورەترین بنپێکەرانی مافی مرۆ لە جیهانە بەڵام لە مافی مرۆ وەک کەرەستەیەک لە سیاسەتی دەرەکی خۆی بۆ زەختکردن لە وڵاتانی سەربەخۆ سود وەردەگرێ.