گرینگی پێوەندی نێوان ئێران و چین
سیاسەتەکانی ئێران لەبواری چەندلایەنەخوازی، چاوخشاندنێک بە ڕۆژهەڵات، ئەندامیەتی ئێران لە شانگهای ،هاوکاریەکانی نێودەوڵەتی ئێران لەگەڵ ولآتانی ئاسیایی، پێوەندی مێژوویی ئێران لەگەڵ چین لە بواری بازرگانی وهاوکاری بۆ چالاک کردنی جادەی هەورێشمی نوێ، لەگەڵاڵەی یەک پشتینە یەک جادەدا لەوهۆکارانن کە بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی هاوکاریەکانی بازرگانی و ئابووری نێوان ئێران و چین
سیاسەتەکانی ئێران لەبواری چەندلایەنەخوازی، چاوخشاندنێک بە ڕۆژهەڵات، ئەندامیەتی ئێران لە شانگهای ،هاوکاریەکانی نێودەوڵەتی ئێران لەگەڵ ولآتانی ئاسیایی، پێوەندی مێژوویی ئێران لەگەڵ چین لە بواری بازرگانی وهاوکاری بۆ چالاک کردنی جادەی هەورێشمی نوێ، لەگەڵاڵەی یەک پشتینە یەک جادەدا لەوهۆکارانن کە بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی هاوکاریەکانی بازرگانی و ئابووری نێوان ئێران و چین.
بەڵام بە سەرنج دان بە بارستای ئابووری چین وپێوەندی باشی نێوان ئێران وئەو وڵاتە، چاوەڕوانی دەکرێت قەبارەی وەبەرهێنانی چین لەئێران بەرزبێتەوە؛ چینیەکان لە ساڵی ڕابردوودا نزیک بە دووسەد ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆ لەئێران یان ئەنجام داوە کە دوای ڕووسیا، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی وتورکیا ن.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئێران وچین بۆجێبەجێ کردنی بەڵگەی ستراتیژی نێوان دوو وڵات هەتا ئێستاکە چەندین ڕێککەوتننامەیان لەبەشەکانی وەبەرهێنانی هاوبەش، نەوت وگاز، هاوکاریەکانی ماڵیی وبانکیی وهەروەها لەبواری ترانزیت وبەندەرەکان واژۆ کردووە، کەچاوەڕوانی دەکرێت لە دیدار وچاوپێکەوتنی سەیید ئیبراهیمی ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ شی جین پینگ ، سەرۆک کۆماری چین ، نیهایی کرا.
ئاشکرایە، بارستاکانی جوگرافیایی بی وێنەی ئێران وەکوو چوارڕییانێکی زێڕین لە سەرڕێگای ڕۆژهەڵات - ڕۆژئاوا وباکوور- باشوور، بۆ بەدی هاتنی گەڵاڵەی یەک پشتینە یەک جادە کەچینیەکان پێوشوێنی دەگرن گرینگە.
ئێران لە دەڤەری وڵاتانی کەنداوی فارس، ڕۆژئاوای ئاسیا، ئاسیای ناوەندی، قەفقازونیمچە کێشوەری هێند دا دەبێت کە دۆخێکی تایبەتی ترانزیتی وەکوو پردی پێوەندی نێوان کێشوەری ئاسیا، ئوروپاو ئافریقا دێتە ئەژمار.