ئایا هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵدەوەشێتەوە؟
ئەنجامی ڕاپرسییەک لەهەرێمی کوردستان نیشان ئەدات بەشێکی زۆری دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بە هۆی نارەزایەتی لە کردەوەی پارتە دەستەڵاتدارەکان ، خوازیاری هەڵوەشانەوەی بارودۆخی ئێستا لەم ناوچەیە و چوونە ژێر دەستەڵاتی دەوڵەتی ناوەندین.
بە پێی ڕاپۆرتی بڵاڤۆکی فەرمیی"ئەلسەباح"ـی عێراق، لەئارا دا نەبوونی ئاسۆیەکی باش بۆ چارەسەریی ناکۆکییە سیاسیەکانی نێوان حیزب و ڕەوتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و لاوازیی کردەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕاپرسییەکی ناوەندی " کۆپرسی و لێکدانەوە" نیشان ئەدات بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان و گەڕانەوەی ئەم ناوچەیە بۆ ژێر دەستەڵاتی حکومەتی ناوەندیی عێراق لاگرێکی زۆری بۆ پەیدا بووە لە نێو دانیشتووانی هەرێم دا.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەر لەمە هێنانە ئارای وەها بابەتێک لە هەرێمی کوردستانی عێراق وەک تابۆ دەهاتە بەر چاو.
"میر عەقراوی"، کارناسی کاروباری هەرێمی کوردستانی عێراق لەمبارەوە وتویەتی: بارودۆخی نالەبار و مەترسییە ئابووری و سیاسی و ئاسایشیەکان بووەتە هۆی ئەمەی کە ئەم هۆگرییە تازیە لە نێو شارومەندانی هەرێمی کوردستان بێتە ئاراوە کە خوازیاری گەرانەوە بۆ ژێر دەستەڵاتی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بن.
ئەم کارناسەی کارو باری هەرێمی کوردستان گوتی: خەڵکی هەرێم بوونەتە قووربانیی ناکۆکییەکانی بەغدا وهەولێر. گوتیشی سەرەکیترین هۆکاری هیوا بڕاوی لەهەرێمی کوردستان ئەمەیە کە حکومەتی هەریم بووەتە حکوومەتێکی بنەماڵەیی و هۆکاری سەرەکی گەندەڵی و ملهۆری لەم ناوچەیە دا. سەرەڕای ئەمەیش "سامان داود"، نووسەر و ڕۆژنامەوانی عێراقی، هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە شتێکی دوور لەچاوەڕوانی دەزانێت و دەشلێت وەها کاریک هاسان نییە و کوردەکان پاشگەزنابنەوە لەوەی دەستییان خستووە.
شارەزایان بڕوایان وایە ئەگەر پرۆسەی بەڕێوەبەرایەتی لەهەرێمی کوردستان هەر بەم شیوەیە بەردەوام بێت هیوا بڕاویی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لەکردەوەی حیزبە دەستەڵاتدارەکان و حکوومەتی هەریم تادێ تووندتر دەبێتەوە.