لە زمانی وێنەکانەوە
ناڕەزامەندییەکان دژی گەڵاڵەکەی ناتانیاھۆ بەرەبەرە تێکھەڵچوونی نێوخۆیی لێ دەکەوێتەوە.
ناڕەزایەتییەکانی نێوخۆی ڕژێم لەدژی پلانەکەی ناتانیاهۆ بەرەبەرە تێکھەڵچوون و پێکدادانی لێ دەکەوێتەوە.
پێکدادان و دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لەسەر شەقامی «ئەیالۆن» و ھەڵکردنی ئاگر لەسەر شەقام لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە.
لە تەلەبیب، حەیفا، مودیعین و بەئر ئەلسەبەع خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.زیاتر لە ٢٥ هەزار کەس بەشداریی خۆپیشاندانی حەیفایان کرد. «بێنی گانتێز» لە خۆپیشاندانەکەدا وتی: گروپی جیاواز لێرە کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی یەک شت ڕابگرن و ئەویش «ئیسرائیل، جوولەکە، دیموکراسی و دادپەروەری»یە.
«ئیهود باراک» سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایگەیاند، ئێستا پێویستە لە سەرۆک پرسیار بکرێت کە سەر بە کام لایەنە: ئایا پشتگیری لە شۆفەڵی D9 (واتە ناتانیاهۆ) دەکات یان لە بەیاننامەی سەربەخۆیی؟ بەرپرسی پێشووی پۆلیسی ئەلشێخ وتی: خەمتان نەبێت، پۆلیسی ئێمە جەماوەرییە و فەرمانی نایاسایی جێبەجێ ناکەن.
21 خۆپیشاندەر دەستگیرکران.
یەکێک لە خۆپیشاندەران لەسەر قیرتاوەکەی شەقامی «ئەیالۆن» ڕستەی «بی بی خائین» واتە (بنیامین ناتانیاهۆی خائین)ی نەخشاندووە.
دووھەزار کەس لە ئەشدود
لە بەردەم ماڵی سەرۆکی ڕژێمی زایونی دا.
خۆپیشاندەران جگە لە دروشم و هەڵگرتنی ئاڵا، تەپڵ و دەھۆڵ بەکاردەهێنن.
ھەڵسەنگاندنی ناتانیاھۆ لەگەڵ سزار
وێنەیەکی دوو لەت کراو: ھەڵسەنگاندنی «بنیامین ناتانیاهۆ» لەگەڵ «پاولۆ ئیسکۆبار» پادشای مادەی هۆشبەری کۆڵۆمبی، کە لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا خۆی بۆ پۆستەکەی کاندید کرد بۆ ئەوەی ڕادەست نەکرێتەوە بە ئەمریکاو بوو بە ئەندامی پەرلەمان بەمەبستی مسۆگەر کردنی پارێزبەندی لە پەرلەمان.
نوسراوێکی تەختی شەقامی «ئەیالۆن» لە تەلەبیب: بی بیی خائین (ڤای نێت)
ڕژێم بە تەمایە بە پێکھێنانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرکردەکانی حکومەتی خۆبەڕێوەبەر لە ئۆردۆن پێش بە ھەگەری پێکدادان لە مانگی ڕەمەزان دا بگرێت.
دوای ئەوەی «بینامین ناتانیاهۆ» بە لیکودیەکانی گوت کە بۆ بڵاوەپێکردن و بەرەنگاربوونەوەی ناڕەزایەتییەکان دژی پلانی چاکسازی چەکداری شارۆچکە نشین( کی بۆکس) یان بۆ دابین دەکات، پارتی کرێکاران لای پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمارکرد (ڕۆژنامەی مەعاریۆ) . دواتر ناتانیاهۆ بانگەشەی کرد کە قسەکانی شێوێندراوە.
لە کاتێکدا کە خۆپیشاندانەکان دژی پلانەکەی ناتانیاهۆ بەردەوامن، وەزیرەکان پلانێک ئامادە دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە ڕاگەیاندنی ناکارامەیی سەرۆک وەزیران لەلایەن ڕاوێژکاری دادوەرییەوە. (هائارێتز)