بەردەوام بوونی وتووێژی ئەمیرعەبدوڵاهیان و کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی وتووێژ و راوێژی لەگەڵ کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژێنێڤ دیدار و وتووێژی کرد.
لەم دیدارەدا کە کۆمیسەری باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ و کۆچبەران، سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و نوێنەر و سەرۆکی نووسینگەی ئوچا (ڕێکخەری یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان) لە ژێنێڤ و بەرپرسی ڕێکخستنەکانی ئوچا لەو دیدارەدا بەشدار بوون، ڕێز گیردرا لە چالاکییەکانی ئێران لە بواری میواندارێتی کردن لە پەنابەران بەتایبەت پەنابەرانی ئەفغانستانی.
لەم چاوپێکەوتنەدا، سابا کرۆسی ڕێز و سپاسی دەربڕی لە میواندارێتی کردنی ئێران بۆ زیاتر لە پێنج ملوێن ئاوارەی ئەفغان سەرباری کێشە و گرفتەکانی بەردەم ئێران و بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی دانوستانەکانی بەرجام، بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانی بە قازانجی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی زانی و هیوای خواست وتووێژ و ڕاوێژی نێوان لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی (بەرجام) خێراتر بووژانەوەی ئەم ڕێککەوتنەی بەدواوە بێ.
ئەمیرعەبدوڵاهیانیش ئاماژەی دایە ئەو وتووێژ و راوێژانەی لە پێوەندی لەگەڵ ڕێککەوتن لە چوارچێوی بەرجامدا ئەنجام دراوە و وتی: تیمێک لە ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمییەوە لە ئێراندان و بڕیارە بەڕێز گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسیش بەمزوانە سەردانی ئێران بکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران کە دووشەممەی رابردوو لە سەرووی شاندێکەوە بۆ بەشداری و وتاردان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان گەیشتە ژێنێڤ، ئێوارەی هەر ئەم ڕۆژە لە 52مین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیەدا هەروەها لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی فینلاند، نەرویژ، بەلژیک، ئەرمەنستان، ئەندونیزیا، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دیدار و وتووێژی کرد.