پێداگریی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەسەر سزادانی ھۆکارانی ژاراوای بوونی قوتابیان
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ژاراوای کرانی قوتابیانی بە تاوانێکی گەورە و لێنەبووراو زانی و فەرمووی: ئەو کەسانەی لەم تاوانەدا دەستیان ھەبووە، دەبێ ڕووبەڕووی قورسترین سزا ببنەوە.
حەزرەتی «ئایەتووڵڵا خامەنەیی» ڕۆژی دووشەممە ئەم بابەتەی بە تاوانتێک بەرامبەر بە بێگوناهترین ئەندامانی کۆمەڵگا یانی منداڵان و هەروەها هۆکارێک بۆ ئاڵۆز کردنی کەشی دەروونی و سایکۆلۆژیکیی کۆمەڵگاو نیگەران کردنی بنەماڵەکان زانی و جەختی کرد: بەرپرسان و دام و دەزگە هەواڵگری و ئاسایشییەکان دەبێ لێبڕاوانە بەدواداچوونی بۆ بکەن.
ئێستاکە مەسەلەی ژاراوی بوونی خوێندکاران لە خوێندنگەکانی ئێران یەکێک لە گرینگترینی ئەو پرسانەیە کە ئەم ڕۆژانە بیر و زەینی کۆمەڵگەی بە خۆ مژووڵ کردووە و بووەتە هۆی نیگەرانیی بیر و ڕای گشتی.
ئەم ڕووداوە یەکەم جار لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی سەرماوەز لە یەکێک لە خوێندنگەکانی شاری قوم قەوما و پاش ئەوە راپۆرتگەلێک سەبارەت بە ژاراوای بوونی قوتابیان لە خوێندگەکانی دیکەی ئەم شارە و شارەکانی دیکەی ئێران بڵاو بووەوە. هەڵبەت ئەم خوێندکارانە خێرا گوێزرانەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و زۆربەیان بە شێوەی ئاسایی چارەسەرییان بۆ کرا؛ تەنیا هەژمارێکی کەمی ئەو قوتابیانە پێویستیان بە خەوێندران لە نەخۆشخانە بوو کە ئەویش لە ماوەی کەمتر لە ٤٨ کاژێر بە تەندرووستی گەڕانەوە بۆ ماڵ.
بە سەرنج دانی ئەوەی کە پاراستنی ئاسایش و تەندرووستیی جەماوەری لە ئەوبەرایەتییەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە ، کەوایە هەر لە هەمان یەکەم کات و ساتەکانی ئەم ڕووداوانە، دام و دەزگە هەواڵگری و ئەمنییەکانی ئێران دەستیان دایە لێکۆڵینەوەی بەربڵاو بۆ دیتنەوەی هەموو ڕەهەند و وردیاتی ئەم ڕووداوەو دۆزینەوەی ھۆکارەکانی کە تا ئێستایش ئەو لێکۆڵینەوانە هەر بەردەوامن. سەرباری ئەوەش ، هەر لە دەسپێکی ئەم ڕووداوانەوە، دوژمنان هەوڵیان داوە بە هێنانە ئارای بانگەشەگەلی بێ بنەماو وەڕێخستنی شەڕی میدیایی، هەم دەزگە هەواڵگری و ئاسایشییەکانی ئێران بە لاواز و بێ دەسەڵات لە پێشپێگرتنی ئەم ڕووداوانە نیشان بدەن و هەم کەشی پڕترس و تۆقان زاڵ کەن بە سەر کۆمەڵگادا.
ئەوە لە کاتێکدایە کە کارنامەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ڕووداوو پرسی هاوپێوەند بە تەندرووستیی خەڵک، بە جوانی ئەوە دەردەخات کە ئارامی و دابین کرانی ئاسایش و ئەهوەنی بۆ خەڵک لەوان خوێندکاران چەندە جێی سەرنج و بایەخی بەرپرسان و ناوەندەکانی هاوپێوەندە. بۆ وێنە، لە دواڕۆژانی ساڵی ١٣٩٨ دا کە هەواڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران پشت ڕاست کرایەوە، کەشێکی پڕ ترس و نیگەرانی بە سەر کۆمەڵگادا زاڵ بوو و میدیاکانی دژ بە ئێرانیش دەستیان دایە تەشەنەپێدانی ئەو نیگەرانییە، بەڵام بەو حاڵەشەوە هەموو دامو دەزگەو ناوەندە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکانی ئێران هاتنە مەیدانەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە؛ ساڵی ١٤٠٠ـ یش زانستوەرانی ئێرانی توانیان بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا هەنگاوێکی گەورە هەڵگرن لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایەو ئیستاکە ژماری مردن بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە تاک ژمارەوهەندێ ڕۆژانیش هەر تەواو سیفرە.
ئێستایش وێڕای هەراو هوریانانەوەو لەڕادەبەدەر گەورەنیشان دانی مەسەلەی ژاراوای بوونی قوتابیانی ئێرانی لە لایەن دوژمنانەوە، ئەم مەسەلەیە لە لایەن دام و دەزگەکانی هاوپێوەند لە ئێراندا لێبڕاوانە بەدواداچوونی بۆ دەکرێ و ئەنجامەکەشی بۆ ئاگاداریی خەڵک بڵاو دەکرێتەوە، هەروەها بە سەرنج دانی ئەوەی کە مەسەلەی ئارام و ئەهوەن بوونی کەشی کۆمەڵگا و تەندرووستیی خەڵک لە ئەولەوییەتەکانی وڵات دێتە ئەژمار، کەسان و یان گرووپگەلی سەبەبکاری ئەم ڕووداوانە بە تووندی سزا دەدرێن؛ مەقامی مەزنی ڕێبەریش لەم بارەوە جەختی کردووە؛ هەموان دەبێ بزانن بێتوو کەسانێک وەک هۆکاری ئەم جەنایەتە ناس بکرێن و لە دادگە سزایان بۆ ببڕدرێتەوە، ئەوا هیچ لێبووردنێک نایانگرێتەوە ، ھەر بۆیە دەبی تووندترین سزایان بە سەردا بسەپێت ھەتا ببنە پەند بۆ هەمووان.