ئادار 28, 2023 06:09 Asia/Tehran
  • چڕبوونەوەی گوشارەکان بۆ سەر ناتانیاهۆ، سەرۆکی ڕژێمی زایۆنییش چووە ڕیزی نەیارانی ناتانیاهۆوە

لەگەڵ زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین، سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیش خوازیاری ڕاگیرانی ڕەوتی پەسەندکردنی ئەو پلانە پڕ ھەراوھوریای «بنیامین ناتانیاهۆ»ی سەرۆکوەزیرانی ئەم ڕژێمە بوو کە بە "چاکسازیی یاسای دادوەری" ناودارە.

Image Caption

لە کاتێکدا کە لە شەوانی ڕابردووەوە و دوای هەنگاوەکەی ناتانیاهۆ بۆ دوور خستنەوەی وەزیری جەنگی کابینەکەی لەو پۆستەی، شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی سەری ھەڵداوە، "ئیسحاق هێرتزۆگ"ی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی لە لێدوانێکدا بۆ کابینەکەی «بنیامین ناتانیاهۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە داوای لێکردن ؛ لە پێناو پاراستنی یەکڕیزیی "ئیسرائیلییەکان" و بە گوێرەی ئەرکناسی، پڕۆژەی "چاکسازی یاسای دادوەری" ڕابگرن.

Image Caption

لە ھەمان کات دا «بۆئاز بن تێزور»، پارێزەری تاکەکەسیی «بنیامین ناتانیاهۆ»یش پەیوەندی بە ڕیزی نەیارەکانیەوە کردووە و هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر پلانی چاکسازیی دادوەری پەسەند بکرێت، پارێزەرایەتیی یاسایی ناتانیاهۆ ڕادەگرێت.

لە وەھا هەلومەرجێک دا، «نەفتالی بنێت» سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە شەپۆلی نائارامیی ئەم دواییە دانی بەوەدانا کە؛ لە ساڵی ١٩٧٣وە تا ئێستا ئەم ڕژێمە لە مەترسیدارترین بارودۆخی ئەمنیی خۆیدایە.

Image Caption

بەپێی هەواڵێکی دیکە، «بنیامین ناتانیاهۆ» سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ پێکھێنانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە پەیوەندی بە سەرۆکی پارتەکانی کابینەی هاوپەیمانییەوە کردووە.

دوابەدوای خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی زایۆنییەکان لە فەلەستینی داگیرکراو دژ بە کابینەکەی ناتانیاهۆ، ناوبراو بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە سەرۆک پارتەکانی کابینەی هاوبەندەکەی بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە کرد.

Image Caption

«ئیهود ئۆلمێرت» سەرۆک وەزیرانە پێشووەکەی دیکەی ڕژێمی زایۆنیش، کابینەکەی ناتانیاهۆی بە باندێکی تاوانباران ناوبرد و وتیشی: ئەم باندە حوکمڕانیی ئیسرائیل دەکەن و شێتانە و وێرانکەرانە هەڵسوکەوت دەکەن و بناغەکانی پێکەوەژیان بەرەو دواوە پاڵ پێوە دەنێن.

هەروەها میدیاکانی ڕژیمی زایۆنیش سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ وایان بڵاو کردەوە کە ژمارەیەک لە ئەندامانی باڵای حیزبی لیکود خوازیاری دەستلەکارکێشانەوەی «یاریۆ لڤین» وەزیری دادی ئەم ڕژێمە بوونە، چونکە ئیسرائیلی بەرەوڕووی شەڕی نێوخۆیی کردووەتەوە.

لە هەمان کاتدا هەزاران ڕۆژووگری فەلەستینی لە چوارەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا نوێژی عیشا و تەراویجیان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجامدا.

Image Caption

 لە چوارەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، نوێژخوێنان و ڕۆژووگرانی فەلەستینی سەرەڕای لەمپەرنانەوەو هەراسانکاریی سوپای ئیسرائیل لە شاری قودسی داگیرکراو بە شێوەیەکی بەربڵاو لە مزگەوتی ئەقسادا ئامادە بوون.

سەرپەیڤ