ئادار 29, 2023 13:17 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری چین بانگهێشتی ئۆکرانیا کرا

«ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی ئەمریکی، بانگهێشتی هاوتا چینییەکەی «شی جینپینگ»ی کرد بۆ سەردانی «کییەف» بکات.

Image Caption

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، هەشت ڕۆژ دوای کۆبوونەوەی «شی جینپینگ» و «ڤلادیمێر پوتین» لە مۆسکۆ، «ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی» سەرۆکی ئۆکرانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ میوانداری کردنی سەرۆکی چین ڕاگەیاند.

Image Caption

«ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی» لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەم میدیا ئەمریکییە وتی:ئێمەش ئامادەین (شی جینپینگ) لێرە (لە ئۆکرانیا) ببینین.

لە هەمان کاتدا، وەزیری دەرەوەی چین، «چین گانگ» ئەنجامی کۆبوونەوەی حەوتەی ڕابردووی نێوان سەرکردەکانی ڕووسیا و چینی لە مۆسکۆ بە "زۆر سەرکەوتوو" و "بەرهەمدار" ڕاگەیاند. هەروەها باس لە پرسە گرنگەکانی پەیوەست بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و هەموو جیهانیش کرا.

Image Caption

ڕاگەیاندنی بانگهێشتنی سەرۆک کۆماری چین بۆ سەردانی ئۆکرانیا لە دۆخێکدایە کە بەرپرسانی باڵای پەکین سی و هەشت ڕۆژ لەمەبەر لە (٢٤ی فڤریەی ٢٠٢٣)  پلانی ١٢ خاڵیی چینیان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا خستبووەڕوو.

Image Caption

لەو پلانەدا باسی ئەوە کراوە کە ھەموو لایەنەکان دەبێ ئاوەزمەندی و دان بەخۆداگرتن بنوێنن، لە پەرە پێ دانی گرژییەکان و ھەنگاوگەلێک کە ئاڵۆزتر بوونی ململانێکان و دەرچوونی دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی لێ بکەوێتەوە ،دووربکەونەوەو یارمەتیی پەیوەندیی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیاو دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و کەمکردنەوەی  وردە وردەی گرژییەکان بدەن.

Image Caption

چین لەم بەڵگە پێشنیار کراوەدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە دانوستان تاکە چارەسەرە بۆ قەیرانی ئۆکرانیا و دەبێ پاڵپشتی و داکۆکی لە هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بکرێت.

Image Caption

چین ڕۆژئاواییەکان لەبەر ھەنگاوەکانی ئانتریک کارانەیان، لەوانە پەرە پێ دانی ناتۆ بەرەو سنوورەکانی ڕووسیا، وەک هۆکاری شەڕی ئۆکرانیا دەناسێنێ.

Image Caption

بە ھەرحاڵ وادیارە لەم ھەل و مەرجەی ئێستادا چین تاکە دڵخۆشی و ھیوای سەرۆک کۆماری ئۆکرانیایە بۆ کۆتایی ھێنان و دامرکاندنەوەی ئاگری ئەو شەڕەی کە جیھانی ڕۆژئاوا و ناتۆ تەنیا لە دوورەوە خۆی پێ گەرم دەکاتەوە.

Image Caption

سەرپەیڤ