نیسان 08, 2023 08:04 Asia/Tehran
  • نیوەی عێراقییەکان لەو باوەڕەدان کە ئەمریکا بۆ تاڵانکردنی سەرچاوەو سامانی وڵاتەکەیان ھێرشی کردووەتە سەر عێراق

ئەنجامی ڕاپرسییەک وادەر دەخات کە زۆربەی هاوڵاتیانی عێراق پێیان وایە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەیان لە ساڵی ٢٠٠٣ دا بە ئامانجی ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس نەبووە، بەڵکو ئامانجە سەرەکییەکەی تاڵانکردنی سامانی عێراق بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی «عەرەبی ٢١» پەیمانگای نێونەتەوەیی گالۆپ (GIA) کە ڕێکخراوێکی سەربەخۆیە و چالاکە لە بواری توێژینەوە و ڕاپرسیی بازاڕی جیهانی، ڕاپرسییەکی ڕووبەڕووی لە هەر ١٨ پارێزگاکەی عێراق ئەنجام داوە. ئەنجامی ئەم ڕاپرسییە ئاماژە بەوە دەکات کە ٥١٪ی هاووڵاتیانی عێراقی پێیان وایە کە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ دا بە ئامانجی تاڵانکردنی سەرچاوە نەوتی و گازییەکانی عێراق هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکەیان و کەچی بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە ئەو هێرشەی بە ئامانجی ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس ئەنجام داوە کە دیارە ھیچی ڕاست نین.

ھەڵبەت لە بەرامبەردا  ٢٩%ی بەشداربووانیش باوەڕیان وابووە کە ئەم لەشکرکێشییە بە ئامانجی ڕووخانی ڕژێمی سەدام بووە.

ئەنجامی ئەم ڕاپرسییە سەبارەت بە باوەڕی عێراقییەکان بەوەش کە ئایا سەربازە ئەمریکییەکان لە ماوەی داهاتوودا لە وڵاتەکەیاندا دەمێننەوە یان نا، هەروەها وادەردەخات کە ٤٧%ی بەشداربووان جەخت لەسەر کشانەوەی دەستبەجێ لە وڵاتەکەیان دەکەنەوەو و ١٧% شیان دەڵێن پێویستە ئەمریکییەکان دوای دڵنیابوون لەوەی کە هێزەکانی عێراق ئیدی پێویستیان پێیان نییە ئەم وڵاتە بەجێ بهێڵن.

بەپێی ئەم ڕاپرسییه تەنها ١٣%ی عێراقییەکان که زۆربەشیان له ھەرێمی کوردستان دەژین، ڕایانگه یاندووه که مانەوەی لەشکریانی  ئەمریکی لەو وڵاتەدا پێویسته .

سەرپەیڤ