نیسان 16, 2023 18:00 Asia/Tehran
  • تایبەتە بەرنامەیەکی کەناڵی ئەلعالەم بۆ لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی سودان

پەیامنێری سودانیی کەناڵی ئەلعالەم هیواداریی دەربڕی کە پێشهاتە نوێیەکانی سودان ببێتە هۆی باشتربوونی دۆخی ئەم وڵاتە.

«ئوسامە ئەلشێخ» پەیامنێری سودانیی کەناڵی ئەلعالەم- سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی سودان،  ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای ئەم وڵاتە، ئومێد هەیە دۆخی سودان باشتر ببێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو وڵاتانەی پاڵپشتیی ڕژێمەکەی عومەر بەشیر دەکەن لە قۆناغی گواستنەوەدا سوودان بەجێناهێڵن.

ئەوەشی خستەڕوو: عەرەبستان ھێندێک بەڵێن و بارەبووی بە «ئەلبەشیر» داوە کە هیچی نەگەیشتووەتە دەستی گەلی سودان، جیا لەمە ئەوەشی بۆ دەستەبەر کردووەکە لەلایەن دادگاو دەسەڵاتە نێودەوڵەتییەکانەوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا نەکرێت.

«ئەلشێخ» هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە سعوودییەکان خۆیان شەڕ ناکەن و پێویستیان بە کەسێکە کە شەڕی یەمەنیان بۆ بکات و بە دابینکردنی هانەو بارەبوو، سودانیان بەم دۆخەوە تێوەگلاندو لە ئێستادا سوپای سودان بووە بەقوربانی.

دەشڵێت: بەشیر هەموو هاوڕێکانی فرۆشت و بە ناردنی سوپاکەی بۆ یەمەن، سوپاکەی زەلیل کرد.

ئەلشێخ وتیشی: کەسایەتییە خاوەن کنەکان  لە ڕژێمی «عومەر بەشیر»دا بەرپرسن لەو گەندەڵی و تاوانانەی کە بەرامبەر بە خەڵکی سودان ئەنجام دەدرێن.

هەروەھا ڕاشیگەیاند که کەسایەتییه کاریگەرەکانی ڕژێمی ئەلبەشیرو هێزە پشتیوانەکان به خێرایی دەستگیر کراون و بەم نزیکانه دۆخەکه چارەسەر دەکرێت.

«ئەلشێخ» باسی لەوەش کرد کە ئەمریکا پشتیوانی و هاوسۆزیی لەگەڵ بزوتنەوەی جەماوەری لە سودان نەکردووە، پارتەنەیارەکانی سودان و لاوانی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی، بە تەواوی ئاگاداری نیازەکانی ئەمریکان، هەڵوێستی ئەمریکیەکان بەرامبەر سودانی ئێستا گوماناوییە و ئەوەی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە سودان وتوویەتی دەیڵێت ، جێگای باوەڕ نییەو ناکرێ لە ڕوانگەی ئەرێنییەوە سەیری بکرێت.

ئەم ڕۆژنامەنووسە سودانییە وتیشی قۆناغی ئێمە دوای ئەلبەشیر ، لەبەر ئەو مەترسییە زۆرانەی کە هەن بەتایبەتی لە لایەن بیانییەکانەوە، قۆناغێکی هەستیارە .

سەرپەیڤ