May 09, 2023 15:18 Asia/Tehran
  • دەرکردنی سزانامە بۆ دۆسیەی تیرۆری سەردار«قاسم سولەیمانی»

دادئەستێنی تاران باسی دەرکردنی بڕیاری گرتن و دادگاییکردن و ڕاگەییشتن بە دۆسیەی تیرۆری سەرداری شەهید «قاسم سولەیمانی»ی کرد.

Image Caption

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەقنا، «عەلی ساڵحی»، دادئەستێنی گشتی و شۆڕشگێڕی تاران، ڕۆژی دووشەممە باسی دەرکردنی گرتن و دادگاییکردن و سزانامەی و ڕاگەییشتن بە  دۆسیەی تیرۆری سەرداری شەھید سولەیمانی و هاوڕێ شەھیدەکانی کردو وتی: لە ئاراستەی ناسینەوەی تۆمەتباران و بەڵگەکۆکردنەوە بۆ ئەم دۆسیەیەدا زیاتر لە ٨٠٠ نامە و فەرمانی دادوەری بۆ کەسایەتی و سەرچاوە جۆربەجۆرە یاسایی و کارگێڕییەکان دەرچووە و زیاتر لە ١٢ هەزار لاپەڕە بەڵگەنامەی دادوەری لە ٦٠ فایلدا کۆکراونەتەوە.

Image Caption

«ساڵحی» وتیشی: لە لێکۆڵینەوەکانی ئەم دۆسیەیەدا، ٩٧ تۆمەتباری شارومەندی ئەمریکی دەستنیشان کراون و کەوتوونەتە بە پەیگەڕ، کە لە ئەنجام دا ٧٣ کەسیان لەوانە "دۆناڵد ترەمپ"، "مایک پۆمپێئۆ" سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی پێشوو لەگەڵ "کێنت مەکێنزی"، فەرماندەی ئەمریکی بەرپرسیار لە هێرشە تیرۆریستییەکە، فەرمانی دادگاییکردن و سزانامەیان بۆ دەرکراوەو بۆ ٧٤ کەسیش لە بەر نەبوونی بەڵگەی پتەو بڕیاری پەیگەڕنەکران دەرچووە.

Image Caption

دادئەستێنی تاران بە دەربڕینی ئەمەی کە بۆ ٩ وڵاتیش کە لە ڕەوتی تیرۆرکردنی شەھید سولەیمانی و هاوڕێکانی ، بۆی ھەیە ڕۆڵ و یان دەستوەردانیان ھەبوو بێت و یاخود بەشێک لە ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکە لە ڕێگای خاکی ئەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی و یان جڵەوکێش کرابێت نامەی داخوازیی ھاوکاریی دادەوانیی جیاجیا ڕەوانە کراوەو ھێندێک وەڵامیش وەرگیراوە، وتیشی: یەکێک لەو حکومەتانەی کە بریکاریەتیی دادەوانیی بۆ سیستێمە دادەوانییەکەی ئامادە کراوە ئەمریکایە، کە سەرەڕای داواکاریی فەرمی، خۆی لە قەرەی  دادگاییکردن و یان پەیگەڕی تۆمەتبارە ئەمریکییەکان نەداوە.

Image Caption

ساڵحی جەختی لەوەش کردەوە کە: بەپێی ڕێککەوتن ، چوار خولی دانوستان و کۆبوونەوەی هاوبەش لە نێوان دەسەڵاتی دادوەری و ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئەنجامدراوەو هەردوو وڵات و سیستەمی دادوەرییەکەیان ئیرادە و مکوڕبوونی خۆیانیان بۆ بەدواداچوون و سزادانی بکەرو بریکارانی تاوانی تیرۆرکردنەکەی سەرداری شەهید سولەیمانی ڕاگەیاندووە.

Image Caption

دادئەستێنی تاران وتووشیەتی: دەستەڵاتی دادوەری پابەندە بە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە تیرۆریستییەی دژە مرۆڤییە، کە سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئەمریکا بە ئاشکرا بەرپرسایەتییەکەی لە ئەستۆ گرتووەو سەرەڕای ئەو داخوازییە فەرمیەش،  سیستەمی دادوەریی ئەمریکا ڕەتیکردووەتەوە کە تۆمەتبارانی ئەمریکی دادگایی بکات و یان بیانخاتە بەر پەیگەڕ.

Image Caption

سەرپەیڤ