May 13, 2023 02:09 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ئەگەری سەرکەوتنی ڕکابەرەکەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیادا

دوایین ڕاپرسی کە لە تورکیا ئەنجام دراوە، کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی وەک براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە قۆناغی یەکەمدا ناساندووە.

Image Caption

«کەمال کلیچدارئۆغڵو» کاندیدی شەش پارتی ئۆپۆزسیۆنی حکومەت لە تورکیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەک بە ناوی " میللەت" لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە وەک براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەم وڵاتە ناسێندراوە. لەم ماوەیەدا «کەمال کلیچدارئۆغڵو» بە ھێندێک مەودا وەپێش «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان (پارتی دەسەڵاتدار) کەوتووە. بەڵام دەستلەکارکێشانەوەی موحەڕەم ئینجە، کاندیدی سەربەخۆ، لە نزیک خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان، ئەم مەودایەی زیاتر کردووە.

Image Caption

 لە دوایین ڕاپرسیی هەڵبژاردن لە تورکیا؛ دەنگەکانی "کلیچدارئۆغڵو" لە لە سەرووی ٥٠%ەوە مەزەندە کراوە. بەگوێرەی ئەو ئەنجامانەی ڕاپرسییەکەی  پەیمانگای هەواڵ و لێکۆڵینەوەی «سارۆس» کە ڕۆژی هەینی بڵاوکرایەوە، لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا و کاندیدی پارتی دەسەڵاتدار 46.9%ی دەنگەکانی بەدەست دەخات و «کەمال کلیچدارئۆغڵو»ش ٥١٪ و «سینان ئۆغان» کاندیدی پارتی ناسیۆنالیست ٢.٩١٪ کۆی دەنگەکانیان بەدەست دەهێنن.

لەم ڕاپرسییەدا 8%ی بەشداربووان ڕایانگەیاندووە کە هێشتا کاندیدی خۆیان هەڵنەبژاردووە. بڕیاری ئەم بەشەی دەنگدەرانی تورکیا چارەنووسی ئەم هەڵبژاردنە دیاری دەکات.

Image Caption

ڕۆژی پێنجشەممە 11ی مای، «موحەڕەم ئینچە» یەکێک لە چوار کاندیدەکەی هەڵبژاردن، کشانەوەی خۆی لە ململانێکان ڕاگەیاند.

لە ڕاپرسییەکەی پێشووی ئەم پەیمانگایەدا، دەنگە پێشبینیکراوەکان بۆ «کلیچدارئۆغڵو» لە خوار ٥٠%ەوە بووە. بەگوێرەی دەستووری تورکیا، ئەو کاندیدەی کە بتوانێت زیاتر لە 51%ی کۆی دەنگەکانی خولی یەکەم بەدەست بهێنێت، لە هەمان خولی یەکەمدا وەک براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا دەستنیشان دەکرێت.

Image Caption

لە هەر حاڵەتێکدا بەشێک لە چاودێران بەبێ گوێدانە ئەو ئامارانەی لە ڕاپرسییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، درێژکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ خولی دووەم بە بابەتێکی ھەرەقەتی دەزانن.

بەرنامەی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ ٢٨ی مانگی مای داڕێژراوە.

Image Caption

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی شایستەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیی ١٤ی مای ٢٠٢٣ی تورکیا، ٦٤ ملوێن و ١١٣ هەزار و ٩٤١ کەس ڕاگەیەندراوەو لەو ژمارەیەش ٣ ملیۆن و ٤١٦ هەزار و ٩٨ کەس هاوڵاتیانی دانیشتووی ھەندەرانن.

Image Caption

سەرپەیڤ