چاوخشاندنێک بەسەر هۆکارەکانی بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق و سوریا
وەزارەتی بەرگریی تورکیا باسی بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر چەند بارەگایەکی پەکەکە لە ناوچەگەلێکی باکووری عێراق و سوریای کردووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "لە هێرشەکانی ئەم دواییەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتە، ٢٩ بنکە و حەشارگەی پەکەکە لەناوبراون، لەوانە مەتەرێزەکان و هەممارەکانی چەکیان". هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئەم هێرشانە بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی پەکەکە دژی حکومەتی تورکیا و هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە لە باکوری عێراق و سوریا، دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکان و کوشتنی ئەندامانی (پەکەکە) ئەنجام دراون".
سەرەباری بڵاوبوونەوەی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەم دواییانەدا شەش سەربازی تورکیا لە هێرشێکی پەکەکەدا لە ناوچەیەکی سەرسنووری لە باکووری عێراق کوژران. پێدەچێت هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا ئەنجام درابێن. پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاندبوو: هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر تاقمە تیرۆریستییەکان لە باکووری عێراق و سووریا بەردەوام دەبێت. سوپای تورکیا هەمیشە بە هێزی ئاسمانی و یەکەکانی تۆپخانە و ئەگەر پێویست بکات، بە یارمەتیی هێزە زەوینیەکانی زاڵە بە سەر تیرۆریستاندا. ئەو لێدوانانەی سەرۆک کۆماری تورکیا دوای ئەوە بووە کە پەرلەمانی تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادکردنی بودجەی سەربازیی وڵاتەکەی لە ساڵی 2024 بە ڕێژەی 150%.
هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەکرێ بە دڵنیاییەوە بڵێین: "بەردەوام بوونی مانەوەی هێزی سەربازیی تورکیا لە سوریا و عێراق یەکێک بووە لە هۆکارەکانی زیادکردنی بودجەی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە". خەر و بەرجی سەربازیی قورس و سەرسووڕهێنەری سوپای تورکیا لە عێراق و سوریا زیانێکی زۆری لە ئابووری و بژێوی خەڵکی تورکیا داوە. لە ڕاستیدا کێشەکانی ئێستای خەڵکی تورکیا لە دوای قەیرانی ئابووریی ئەم وڵاتە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا گەلێک زیاتر و قووڵتر بووە.