سەد و چل و دووەمین ڕۆژی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا دژ بە خەڵکی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا
لە سەد و چل و دووەمین ڕۆژی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا دژ بە خەڵکی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا ، ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە پەلامارو جەنایەتەکانی خۆیدا.
شەڕی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە بۆ ١٤٢ـەمین ڕۆژی لەسەریەک بەردەوامە و لە جەنگەی تەقینەوە و بۆردومانەکانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە بە تایبەت لە شارەکانی خان یونس و ڕەفەح، بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی ئیسراییل، جارێکی دیکە هەڕەشەی پەلامار و ئۆپەراسیۆنی زەوینیی لە باشووری کەرتی غەززە کرد.
بە هۆی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر هەندێک ناوچەی غەززە، لەوانە بەیت لاهیا لە باکوور و خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، بە دەیان فەلەستینی شەهید یان بریندار بوون . هەڕەشەکانی ڕژێمی ئیسراییل سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەوینی لە ڕەفەح لە نزیک سنووری میسر، سەرەڕای پەرەسەندنی وشدارە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە دەرئەنجامە کارەساتبارە شیمانەییەکانی، ماوەی چەند هەفتەیەکە گەلێک زیاتر بووە. ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە حەوت منداڵی فەلەستینی لە پارێزگاکانی ئەم کەرتەدا بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە.
میدیاکانی فەلەستینی بڵاویان کردەوە کە سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی بە تۆپخانە، ئۆردوگای نۆسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەی بۆردومان کردووە. ئەم میدیایانە هەروەها ڕایانگەیاند کە سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی لە ڕێگای درۆن و تۆپخانەوە، گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە لە باکووری کەرتی غەززەی کوتاوە.