ئادار 30, 2024 13:25 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە داگیرکەرانی زایۆنی تەنیا لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا، حەوت تاوانی دیکەیان لە کەرتی غەززە ئەنجام دا کە بەهۆیانەوە، ٧١شەهیدی فەلەستینی و ١١٢بریندار گوێزرانەوە نەخۆشخانە گەمارۆدراوەکان.

لە سەد وحەفتاو پێنجەمین رۆژی شەڕی غەززە، ژمارێک کەسی سیڤیل بەهۆی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە شەهیدو بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: داگیرکەرانی زایۆنی لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو، حەوت تاوانی کوشندەیان بەدژ دانیشتووانی غەززە ئەنجام داوە. لە بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستیی غەززەدا هاتووە: لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ٧١ کەس شەهیدو ١١٢کەسیش بریندار بوون. لە هێرشی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی غەززەش١٥کەس شەهید بوون.

هەروەها سوپای رژیمی زایۆنی بۆ دوانزەیەمین رۆژی بەدوای یەکدا، نەخۆشخانەی شیفا لە شااری غەززەی لە گەمارۆی خۆیدا هێشتۆتەوە. ئەو کارەی رژیمی زایۆنیستی، گیانی هەزاران کەسی سیڤیل و ستافی پزیشکی دەخاتە مەترسی. لەلایەکی دیکەوە، "بنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی ئیدیعای کردووە، کە سوپای ئەو رژیمە ئامادەی هێرشکردنەسەر رەفەحە.

"عەدنان ئەبووحەسەنە" ی ڕاوێژکاری میدیایی ئاژانسی ئانڕوا رایگەیاند: هیچ بەدیلێک نیە بۆ دەروازە و تێپەڕگەکان بەمەبەستی گەیاندنی یارمەتی بە باکوری غەززە.

ئەبوو حەسەنە وێڕای رەت کردنەوەی ئەگەری هەرچەشنە هاتنێکی راستەقینەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ باکوری غەززە، پێی داگرت؛ خواردەمەنی و دەرمان دەبێ بەشێوەیەکی بەرفراوان بێتەنێو کەرتی غەززە، دەنا ئەو ناوچەیە بەرەوڕووی مەترسیی قات و قڕی دەبێ.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە هەروەها ڕایگەیاند: ئاماری شەهیدان بۆ٣٢هەزار و٦٢٣ کەس و بریندارانیش بۆ٧٥هەزار و٩٢ کەس زیادی کردووە. 

سەرپەیڤ