حوزه‌یران 28, 2024 07:15 Asia/Tehran

چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی ئێران بۆ هەڵبژاردنی نۆهەمین سەرۆک کۆمار سبەینێ هەشتەمی پووشپەڕ هاوکات لەگەل ناوخۆی وڵات لە 138 نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەرەوەی وڵاتیش بەڕێوە دەچێت .

لە چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران کە بانگەشە و تەبلیغاتەکەی ئەمڕو کاتژمێر هەشتی بەیانی بە کاتی خۆجێیی کۆتایی پێهات ، چوار بەربژار پێکەوە ململانێ  دەکەن و دوو کەس لەم بەربژارانە واتە بەڕێز عەلیڕەزا زاکانی و سەید ئەمیر حسێن قازی زادەی هاشمی لە درێژەدان بە ململانێی هەڵبژاردن کشانەوە.

بە کشانەوەی ئەم دوو بەربژارە، لە چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران سەعید حەلیلی ، محەممەد باقر قالیباف ، موستەفا پوورمحەممەدی و مەسعوود پزیشکیان ئامادەن .

بانگەشە و تەبلیغاتی هەڵبژاردنی ئەم بەربژارانە بیست و چوار کاتژمێر بەرلە دەست پێکرانی هەڵبژاردن کۆتایی پێ هاتووە و لەمەوبەدوا هەرچەشنە تەبلیغات و بانگەوازێک لە نێو تۆڕی کومەڵایەتی ئەم وڵاتە مو لە ت پێنەدراوە.

وتەبێژی بنکەی هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ژوماری سندووقەکانی دیاریکراو لەناوخۆی وڵات وتوویەتی کە لە نێو هەموو وڵات دا  پەنجا و هەشت هەزارو 640 بنکەی وەرگرتنی دەنگ لەبەرچاوگیراوە کە لەم ژومارەیە بیست و چوار هەزارو 522 بنکەی بۆ شارەکان و 24 هەزار و 118 بنکەی وەرگرتنی دەنگ لە گوندەکانە.

 موحسین ئیسلامی  بەڕاگەیاندنی ئەمەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە دەرەوەی ئێرانیش بەڕێوە دەچێت وتی : بەپێی ڕاگەیاندنی  وەزارەتی دەرەوە 340 بنکەی وەرگرتن لە سەد وڵات بۆ ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵاتیش دەستەبەرکراوە.

چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران بۆ هەڵبژاردنی نۆهەمین سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە  هەشتەمی پووشپەڕ 1403 لەسەرانسەری وڵات و باڵوێزخانەکان و نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وڵاتانی دیکە بەڕێوە دەچێت.

ئەم خولەی هەڵبژاردنەکان لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئێرانییەکان  شور و شەوقێک لەنێو چینە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگە بەتایبەت بەرەی لاو  بەرچاودەکەوێ و بەدەر لە هەرڕوانگەیەک بۆ بونیاتنانی ئێرانێکی بەهێز دێنە گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکانەوە.

سەرپەیڤ