ته‌مووز 14, 2024 12:03 Asia/Tehran

بە تێپەڕینی یەک حەوتە بەسەر هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان لە فەڕانسەدا کە چەقبەستوویی سیاسی لەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوەو لەکاتێکدا کە تەنیا دوو حەوتە ماوە هەتا دەسپێبوونی ئۆلەمپیکی پاریس، پارت و رەوتە سیاسییەکان هەروا لە ناکۆکیدان و نیگەرانییەکان لەبارەی سەرهەڵدانی ئاڵۆزیی و ناهێمنییەکان، هەروا بەردەوامن.

پارتی راست و چەپ لە فەڕانسە ئیدیعا دەکەن کە سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانن وئەوە لەکاتێکدایە کە "ئێمانۆئێل مەکرۆن"ی سەرۆک کۆماری فەڕانسە سورە لەسەر ئەوەی کە هەڵبژاردنەکان، براوەیەکی نەبووە.

پارتەکانی ڕاست و چەپ، خۆیان بە سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان دەزانن و راستڕەوەکان دەڵێن کە فەڕەنسییەکان بە هەژمارکرانی١٤٦کورسیی پارتی کۆدەنگیی نیشتمانی، دەنگیان بەوان داوە. میانەڕەوکان کە کورسییەکانیان لەدەست دا هەوڵ دەدەن ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن بەڵام پێ دەچێ جارێ کەس هۆگری کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان نەبێ.

بەپێی یاسای ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسە لە داڕشتی تازەی خۆیدا دەبێ لە ١٨ی ژولای(٢٨ی پووشپەڕ) بۆ یەکەمجار کۆبێتەوە، ئەندامان هەوڵ دەدەن سەرۆکی پەرلەمان لە کەشێکی بێ متمانەیی قووڵ و نائارامیی نیشتمانیدا بناسێنن.

بەرەی جەماوەریی تازە کە هاوپەیمانییەکی چەپخوازەکانەو زیاترین کورسی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا بەدەست هێنا بەڵام نەیتوانی زۆرینەی ڕەها بەدەست بێنێ، ئیدیعا دەکا سەرکەتووی هەڵبژاردنەکەیەو بەڵێنی داوە، لەنێو ئەندامەکانی، سەرۆک وەزیران بناسێنێ بەڵام هێشتا لەسەر کەسێکی تایبەت ساخ نەبووەتەوە.

بەبڕوای شارەزایان، فەڕانسە بەرەوڕووی چەندین بنبەستەو بنبەستی سیاسیی ئەم دواییە لەو وڵاتە، لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆلەمپیک لە فەڕانسە، پەکی بەو وڵاتە خستووە. لەکاتێکدا کە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی ئۆلەمپیک لە شاری پاریس، بەردەوامەو بڕیارە ئەو شارە ببێتە شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکانی وەرزی هاوین ، بشێویی سیاسی سەرچاوەگرتوو لە کایەی مەترسیداری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێش وەخت و سەرلێشێواویی سیاسی، بووەتە هۆ هەتا شک و گومانی زۆر بێتەئاراوە لەبارەی سەرکەوتوو بوونی بەڕێوەچوونی ئۆلەمپیک لە هاویندا.

سەرپەیڤ