توندتر بوونی ناڕەزایەتی پارت و تاقمە عێراقییەکان بەرامبەر داگیرکاری تورکیا لەنێو خاکی ئەم وڵاتە
هاوکات لەگەڵ پێشڕەوی تورکیا لەنێو خاکی ئێراق، کاربەدەستان و پارتەکانی ئێراقی داوای بەرەنگار بوونەوەی ئەم بڕیارەی ئەنقەرە و بەرزکرانەوەی سکاڵا بە دژی تورکیایان کرد لە دادگە نێودەوڵەتییەکان دا .
فیلمە بڵاو کراوەکان لەنێو میدیاگان هەموویان نیشاندەری ئەوەیە کە ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە باکووری ئێراق تەنیا بۆسەر ناوچە سنوورییەکان و ناوچە چۆڵەکان نەبووە بەڵکوو ناوچە ئاوەدانەکان لەقوڵایی پارێزگەی دهۆکیشی گرتوەتەوە و هێزەچەکدارەکانی تورکیا لە قوڵایی باکووری ئێراق، بنکەی پشکنین و لافیتەگەلێکیان داناوە و لەسەری دانوسیویانە ئێرە سنووری تورکیایە.
سروە عەبدولواحد سەرۆکی فراکسیۆنی نه وه ی نۆێ لە پەرلەمانی ئێراق سەبارەت بە ئاستی ئامادەبوونی هێزی تورکیا لە باکووری ئێراق وتوویەتی :ئەنقەرە بیست وسێ بنکەی سەربازی لە دوو بنکەی هەولێر و دهۆک لە باکووری ئێراق داناوە .
غیاس سوورچی ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراقیش بە ڕاگەیاندنی ئەوەی سوپای تورکیا ئەم دواییە پێشڕەوی کردوەتە قوڵایی چل کیلومەتریی خاکی ئێراق و بنکەی پشکنینی لە زۆربەی ڕێگاکانی سەرەکی بەتایبەت لە پارێزگەی دهۆک داناوە وتیشی : ئەم دەست درێژکارییەی سوپای تورکیا ، داگیرکاری سەربازییە و دەبێ بە پێی یاسا وڕێسا نێودەوڵەتییەکان لەگەڵی بجووڵینەوە.
ئایەتوڵڵا بەشیر نەجەفی مامۆستای ئایینی ئێراقیش لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئانیل بورا ئینان باڵوێزی تورکیا لە ئێراق و کۆڕی هاوڕێی پێداگریی کرد لەسەر نەیارەتی توندی خۆی لەگەڵ سیاسەتەکانی تورکیا لەوان دەست درێژکاری سەربازی لە نێو ئێراق و پرسی ئاو . هەروەها لەنێو بیروڕای گشتیش دا خاوەن ڕایانی سیاسی و میدیاکانی ئێراقیش ڕوانگەیان بەرامبەر بە ئامادەبوونی سەربازی چەشنێک داگیرکاری و جیاکردنەوەی هێدی هێدی بەشێک لە خاکی باکووری ئێراق و لکاندنی بە خاکی تورکیایە و لەم ڕووەوە خوازیاری گرتنەبەری هەڵوێستێکی جیددی لەلایەن بەغدا و هەولێرن .
توندبوونی ناڕەزایەتی کاربەدەستانی ئێراقی بەرامبەر ئەم پەلامارانەی تورکیا بۆسەر باکووری ئێراق لە حاڵێکدایە کە ئەردوغان هەمووکات ئیدیعا دەکات ئەم پەلامارانە بە هاواهەنگی لەگەڵ بەغدا ئەنجام دەگرێت.