هەڵوێستی خۆراگریی نەگۆڕە/ لە مەرجە سەرەکییەکانمان پاشگەز نابینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕاڤە_و_ڕاپۆر-i430447-هەڵوێستی_خۆراگریی_نەگۆڕە_لە_مەرجە_سەرەکییەکانمان_پاشگەز_نابینەوە
گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە سەروبەندی دەسپێبوونی خولی تازەی دانوستانی ئاگربڕ بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش پێیانداگرت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕیان لەبارەی پێشمەرجەکانیان بۆ قبووڵکردنی ئاگربڕ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 15, 2024 09:13 Asia/Tehran

گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە سەروبەندی دەسپێبوونی خولی تازەی دانوستانی ئاگربڕ بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش پێیانداگرت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕیان لەبارەی پێشمەرجەکانیان بۆ قبووڵکردنی ئاگربڕ.

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس و گرووپە فەلەستینییەکانیانی دیکە لە غەززە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا جەختیان کرد لە سەر نەگۆڕ بوونی هەڵوێستەکەی خۆڕاگری لەبارەی پێشمەرجەکانیان بۆ قبووڵکردنی ئاگربڕ.

حەماس و گرووپە خۆڕاگرییەکانی دیکە لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا ڕایانگەیاندووە کە هەڵوێستی ئێمە لەم دانوستانانە نەگۆڕە و ئەویش کۆتایی هاتنی دەسدرێژی، چوونەدەری تۆکمە و تەواوی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە و هەڵگیرانی بایکۆت لە سەر ئەم کەرتەیە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: لێکدانەوەی میکانیزمگەلێک بۆ جێبەجیکرانی بڕگە ڕێککەوتن لەسەرکراوەکان لە پێشنیارەکانی ناوبژیوانان و ئاگربڕی تۆکمە و تەواو، پاشەکشەی تۆکمە و تەواوی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە، هەڵگیرانی بایکۆت لە سەر ئەم کەرتە، کرانەوەی دەروازە سنوورییەکان، بنیاتنرانەوەی غەززە و ڕێککەوتن لە سەر مامەڵەی دیلبەدیل تەواو پێویستە.

گرووپە فەلەستینییەکان ڕاشیانگەیاندووە کە ئەوەی بە سەردەمی پاش شەڕ باسی دەکرێ مەسەلەیەکی نیشتمانیی فەلەستینییە کە پێوەندیی بە فەلەستینییەکانەوە هەیە و نە هیچ لایەنێکی دیکە.

شایانی باسە خولی تازەی دانوستان و مامەڵەی دیلبەدیل ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بەشداریی ناوبژیوانانی قەتەری، میسری و ئەمریکایی  و تیمی دانوستانکاری ڕژێمی زایۆنی لە دۆحەی قەتەر بەڕێوە دەچێ.