تۆمار کرانی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئیفلیجی منداڵان لە غەززە پاش ٢٥ ساڵ
ناوەندی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا باسی تۆمار کرانی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئیفلیجی منداڵانی کرد لە غەززە ، ئەویش پاش ٢٥ ساڵ.
سەرۆکی ئەم ناوەندەی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستیی ئەوەی پشتڕاست کردۆتەوە کە کۆرپەیەکی تەمەن دە مانگان لە غەززە بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵ، فەلەج بووە.
فیلیپ لازارینی وتوویەتی بە هۆی دواخرانی ئاگربڕی مرۆڤدۆستانە لە کەرتی غەززە، مەترسیی بڵاو بوونەوەی ئەم نەخۆشینە لە نێو منداڵان گەلێک زیاتر دەبێ. ناوبراو وتیشی: تەنیا هێنانی ڤاکسین بۆ غەززە بەس نییە، بەڵکوو بۆ ئەوەی کاریگەر دانێت دەبێ ئەم ڤاکسینانە بتکێنرێنە نێو دەمی هەموو منداڵێکی تەمەن ژێری دە ساڵ. پێشتر وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین ڕایگەیاندبوو : کەرتی غەززە بەهۆی ڕەوشی نالەباری لەبەر شەڕ، ئەو بەرتەسکی و گەمارۆیانەی ڕژێمی زایۆنی بە سەر خەڵکی داسەپاندووە و بێوەری کردوون لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان، بۆتە ناوچەیەک بۆ بڵاو بوونەوەی پەتای ئیفلیجیی منداڵان. پزشکان لە کەرتی غەززە بەردەوام وشدار دەدەن بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی هەموو چەشنە نەخۆشین و پەتایەکی نالەبار لە نێو ئاوارەکانی ئۆردوگا و پەناگەکاندا لەبەر بوونی حەشیمەتێکی یەکجار زۆر لە جێگای بچووک و نەبوونی ئاوی پاک و ئیمکانات بۆ پاک و خاوێنی.