ئاب 26, 2024 19:47 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند کە لە حەوتی ئۆکتۆبەری٢٠٢٣وە تائێستا ٤٠هەزار و٤٣٥هاووڵاتیی فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید بوون.

لەحاڵێکدا کە تاوانکاریی و ژینۆسایدی زایۆنیەکان لە کەرتی غەززە چۆتەنێو ٣٢٥ـەمین رۆژەوە، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لەغەززە ڕایگەیاند، رژیمی زایۆنیستی لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا دوو تاوان و کوشتاری بەدژ خەڵکی سیڤیل لە غەززە ئەنجامدا کە بەهۆیەوە، ٣٣ کەس شەهیدو٦٦کەسیش بریندار بوون.

بە هەژمارکرانی ئەو شەهیدانە، ژماری شەهیدانی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری٢٠٢٣وەو هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا تائێستا گەیشتووەتە ٤٠هەزار و ٤٣٥ کەس وژماری بریندارانیش گەیشتووەتە٩٣هەزار و٥٣٤کەس.

پاش تێپەڕینی زیاتر لە دە مانگ بەسەر شەڕی دژ بە کەرتی غەززە، شەڕ وپێکدادانی قورس لەنێوان هێزە داگیرکەرەکان و خەباتکارانی خۆڕاگریی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە لەئارادایە.

گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) یش ڕایگەیاند، دوو هەڵمەتی سەرکەوتووی خەباتکارانی ئەو بزووتنەوە لە باشوری کەرتی غەززە، جێبەجێ کراوە.

گوردانەکانی عیزەدین قەسام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، خەباتکارانی ئەو گوردانانە لە بۆسەنانەوەیەکدا توانیویانە ژمارێک چەکداری زایۆنی بکوژن و بریندار بکەن.

لەو بەیاننامەدا هاتووە: پاش گەڕانەوەی خەباتکاران لە هێڵەکانی شەڕ، تاقمێک لە چەکدارانی دوژمنیان بە مووشەکێکی جۆری "تی بی جی" و تەقاندنەوەی مینێک کردۆتە ئامانج کە لە ماڵێک لە خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە، خۆیان حەشاردابوو.

لە هەواڵێکی دیکەشدا هاتووە، لە درێژەی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر شاری خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە، "حازم غەلبان"ی یاریزانی تیمی تۆپی پێی ئیتحادی خان یونس، شەهید کراوە.

تائێستا زیاتر لە٣٠٠وەرزشوانی فەلەستینی لە ئەنجامی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی شەهید بوون.

لەلایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێ: لەبەر درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززەو بەرتەسکیەکانی بەردەم هاتنی خواردەمەنی بۆ ئەو ناوچەیە، بەسەدان منداڵی فەلەستینی لەو ناوچە، تووشی بەدخۆراکی بوون.