تشرینی دووه‌م 06, 2024 19:16 Asia/Tehran
  • هۆی سەرکەوتنی تڕەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی ئەمریکا

دەرئەنجام ڕکەبەرایەتی چڕوپڕی هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریەتی 2024ی ئەمریکا کە ڕۆژی 5 نوامبر بەڕێوە چوو کۆتایی پێ هات.

بە ژوماردنی یەکجاریی دەنگی ئێلکتڕاڵ لە هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریەتی ئەمریکا دوناڵد تڕەمپ بەربژێری کۆماریخوازەکان توانی بە دەس خستنی 277 دەنگی الکتڕاڵ بە فەرمی براوەی هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریەتی 2024 ئەمریکا بێت. کامالا هەریس بەربژێری دیموکراتەکانیش 224 دەنگی ئیلکتڕاڵی بە خۆ تەرخان دا.

شکستی هەریس لە هەڵبژرادنەکان بەم مەودایە لە تڕەمپ چاوەڕوان نەکراوبوو. لە ڕاپرسیە جوراوجورەکانیشدا کە لە چەن مانگی ئەم دواییەدا لە لایەن مێدیاکان و ناوەندەکانی ڕاپرسی ئەنجام درابوو بەردەوام هەریس لە تڕەمپ لە پێش بوو. ئەو بابەتە لە 7 ئیالەت کە دەنگیان دیار نەبوو وای نیشان ئەدا کە هەریس لە پێشە. بەم حاڵەش تەنیا چەن ڕۆژ مابوو بە هەڵبژرادنەکانی سەروک کۆماریەتی بارودۆخ لە ئەو ئیالەتانە کە دەنگیان دیار نەبوو گوڕدرا و تڕەمپ لە زورێک لە ئیالەتەکان لە هەریس پێش کەوت و یان دەنگەکەی زۆر نزیک بووە لە هەریس.

پرسیارێک کە ئێستا لە هەر کاتێکی دیکە مێشکی کارناسان تووشی بووە هۆیەکانی سەرکەوتنی تڕەمپ لە هەڵبژرادنەکانە. لەوانەیە کە بتوانین هەموو هۆیەکانی لە چوارچێوەی بابەت و هۆیەکی سەرەکی هەڵبەت بە ڕەهەندگەلی جوراوجور بزانین. ئەو هۆیە سەرەکیە ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی ئەمریکا لە بارودۆخی هەنووکەیی و ئومێد بۆ گوڕینی دۆخەکە بە هاتنە سەرکاری سەرۆک کۆمارێکی نوێیە کە بەرلەوە جارێک لە کوشکی سپی دا جێگیر بووە.

لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان لە ئێکس دا سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا نووسی: ئەم ئەنجامانە نابێت وەکو مەتەڵێک بێت، لەکاتێکدا 70%ی خەڵک پێیان وایە ئەمریکا لە ناو ڕێگایەکی هەڵەیە و کاندیدی دیموکراتەکان جێگری سەرۆکی ئەمریکایە، کە ئەمریکا دخاتە ناو ڕێبازێکی هەڵە، کە وایە بە ئەگەرێکی زۆرەوە شکست دەهێنیت. بە زمانێکی سادە، چوار ساڵی ڕابردوو ئەوەندە نەهامەتییەکی زۆری بۆ ئەمریکییەکان دروست کردووە کە بەهۆی گرانبوونی نرخ و کەمبوونی مووچەکانەوە ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن. جیهان بە واتایەکی ڕاستەقینە ئاگری گرتووە. چاوەڕوانی سەرکەوتن بۆ دیموکراتەکان لەم دۆخەدا هەرگیز قبوڵکراو نەبوو.

لە ڕاستیدا هەروەک چۆن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2020دا خەڵکی ئەمەریکا بە هۆِ ناڕەزایەتی لە کردەوەی تڕامپ و بە هیوای باشتر بوونی دۆخەکە دەنگیان بە جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان دا، ئێستا، دوای چوار ساڵی دژوار، بەتایبەت هەڵاوسانی بێوێنەی سی ساڵی ڕابردوو، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، خراپتربوونی کێشەی کۆچبەرانی نایاسایی، هەروەها ناڕازیبوون لە سیاسەتی بایدن بەرامبەر بە شەڕی ئۆکرانیا و شەڕی غەززە، دیارە زۆرینەی زیاتر لە 50%ی ئەمریکییەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە متمانە بە بەڵێنەکانی ترەمپ بکەن و دەنگ بدەن، بەتایبەتی لەڕووی باشترکردنی دۆخی ئابووری و هەڵس و کەوت لەگەڵ کۆچبەرانی نایاسایی. لە ڕاپرسییەکانی پێش هەڵبژاردنەکاندا دەرکەوت کە خەڵکی ئەمریکا متمانەی بە ترەمپ هەیە لە بواری ئابووری و هەڵس و کەوت لەگەڵ پرسی کۆچبەرانی نایاسایی و لە بواری پاراستنی دیموکراسی و بیمەی تەندروستی گشتگیردا متمانەیان بە هەریس هەیە.

هەڵبەت کارنامەی سیاسەتی دەرەوەی جۆ بایدن کە لە لایەن کاملا هاریسەوە وەک جێگری سەرۆکی بایدن نووسراوە، قبوڵکراوە نییە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا. بایدن دەیان ملیار دۆلاری یارمەتی سەربازی و چەکی بۆ ئۆکرانیا دابین کردووە، کە لە شەڕدایە لەگەڵ یەکێک لە دوژمنە سەرەکییەکانی ئەمریکا واتە ڕووسیا کە ئەم پرسە ڕووبەڕووی دژایەتییەکی بەرفراوانی کۆمارییەکان بو وێنە تڕەمپ بووەتەوە.

جگە لەوەش، لە سەرەتای شەڕی غەززەوە، لەبری ئەوەی هەوڵی وەستاندنی بدات، بە پێشکەشکردنی نزیکەی ١٩ ملیار دۆلار یارمەتی چەکەمەنی بۆ ئیسرائیل، حکومەتی بایدن ڕاستەوخۆ بەرپرسیار بووە لە بەردەوامبوونی ئەم شەڕە و کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی. ئەم ڕێبازەی بایدن لە ئەمریکا ڕووبەڕووی دژایەتییەکی بەرفراوان بووەتەوە لەلایەن گەنجان و بەتایبەت خوێندکارانەوە و بزووتنەوەی خوێندکاری پشتیوانی لە فەڵەستینییەکان لە وەڵامی ئەم سیاسەتەی حکومەتی بایدن پێکهاتووە.

کامالا هاریسیش، وەک جێگری بایدن، لەباتی ئەوەی کە هەوڵی جددی و کاریگەر بدات بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە و دامەزراندنی ئاگربەس، تەنیا هەندێک لێدوانی ونا کاریگەری لەبارەیەوە داوە و چەندین جار جەختی لەسەر پشتیوانی سەرتاسەری ئیسرائیل کردووەتەوە. کۆمەڵێک لە کێشە ناوخویی و دەرەوەییەکان بووە هۆی نائومێدی بەشێکی زۆری کۆمەڵگەی ئەمریکی لە دیموکراتەکان و کاندیدەکەیان کامالا هاریس.

بێگومان پرسێکی دیکە کە پێویستە باسی بکرێت سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تێچووی تەبلێغات و پڕوپاگەندەی هەڵبژرادنەکان بوو. ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزدا لەو بارەوە نووسیویەتی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان و کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی جۆ بایدن و کاندیدی دیموکراتەکان، ٣.٥ ملیار دۆلاریان خەرج کردووە بۆ ئەوەی بگەنە کۆشکی سپی؛ ئەو پرسەی کە هەڵبژاردنی ساڵی 2024ی کردە گرانترین هەڵبژاردنی سەرانسەری لە مێژووی ئەم وڵاتەدا، کە بێگومان لەم نێوەندەدا تێچووی بانگەشەی کۆمارییەکان بۆ ترەمپ زیاتر بوو لە تێچووی دیموکراتەکان. گروپەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ بڕە پارەیەکی زۆریان بۆ ئەو دۆسیەی دادەوانی لە دادگاکانی ئەمریکادا خەرج کردووە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار یان 14%ی کۆی خەرجییەکانی هەڵبژاردنەکانی لەخۆدەگرێت. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆری خەرجییەکانی دیکەی ئەم حزبە "لیژنەی کردەوەی سیاسی" یان سوپر پەکەکان کە لەلایەن کەسانی وەک ئیلۆن ماسک، دەوڵەمەندترین وەبەرهێنەر و خاوەن کار و خاوەنی گروپی ئۆتۆمبێل سازی تێسلا بدات. ئەم تێچوونە بۆ هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی ئەمریکا خەرج کراوە، کە بەپێی میدیاکانی ئەمریکا هەژاری کۆمەڵگەی ئەمریکی گەیاندووەتە ئاستێکی پڕ لە ئازار کە لە مێژووی ئەمریکا دا بێ وێنە بووە.

 

سەرپەیڤ