ئێران گەورەترین قەربانیی چەکی شیمیایی
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی مافەوانی و نێودەوڵەتی لە بیست و نۆهەمین کۆبوونەوەی کۆنفرانسی ساڵانەی وڵاتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنی قەدەغەی چەکی شیمیایی لە لاهە بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران گەورەترین قوربانیی چەکی شیمیایی لەم سەردەمەدایە، جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی فەلەستین و لوبنانیشی بە توندی شەرمەزار کرد.
بیست و نۆهەمین کۆبوونەوەی کۆنفرانسی ساڵانەی وڵاتانی ئەندامی کۆنواسیۆنی قەدەغەی چەکی شیمیایی (CWC) لە لاهە بەڕێوە چوو. کازم غەریب ئابادی جێگری مافەوانی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم کۆبوونەوەیەدا وتی: ڕژێمی زایۆنی بە پشتیوانی بێ سنووری ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی بە تایبەت ئەمریکا بەردەوامە لە جەنایەتەکانی خۆیدا و بە تەواوەتیش لە هەرچەشنە سزادرانێک پارێزراوە. کازم غەریب ئابادی کەڵک وەرگرتنی ڕژێمی زایۆنی لە چەکی شیمیایی و هەروەها چەکی پڕ مەترسیی دیکە لەوان چەکی هەڵگریی فۆسفۆری سپی و یۆرانیۆمی لاوازکراو دژ بە خەڵکی بێ دەرەتانی فەلەستین و لوبنانی شەرمەزار کرد و داوای لە بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی (OPCW) کرد تا لێکۆڵینەوەیەکی تۆکمە و تەواو لەم بارەوە ئەنجام بدات و تەگبیری پێویست بگرێتە بەر بۆ پاراستنی قوربانییان. غەریب ئابادی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی کردە داکۆکیی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە ڕژێمی سەدام لە شەڕی داسەپێندراوی بە سەر ئێراندا و وتی: ئەڵمانیا و ئەمریکا وەکوو دابینکرانی سەرەکیی مادەی شیمیایی بۆ ڕژێمی بەعسی عێراق لە جەنایەتی شیمیایی ئەم ڕژێمە دژ بە خەڵکی ئێران هاوبەشی جەنایەت و هاودەستی تاوانن. ئەم وڵاتانە دەبێ لەبەر کردەوە نایاساییەکانی خۆیان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەست بە بەرپرسیارەتی بکەن و هەروەها دەست بکەنە قەرەبووکردنی ئەو زەبروزیانەی لە قوربانیانی شیمیایی ئێرانیان داوە. جێگری مافەوانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوو لە نوێنەرانی بەشدار لە بیست و نۆهەمین کۆنفانسیۆنی قەدەغەی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی وتی: تۆمەتە ساختەکانی ئەمریکا دژ بە گەورەترین قوربانیی چەکی شیمیایی لەم سەردەمەدا لە کاتێکدا بەردەوام دووپات دەکرێنەوە کە ئەم وڵاتە گەورەترین خاوەنی پاشەکەوتی چەکی شیمیایی پاش ساڵانێکی زۆر و دواخستن و نوێکردنەوەی بەردەوامی ماوەی تیابردنی پاشەکەوتەکانی بووە بە گەورەترین بنپێکەری سەرەکی کۆنوانسیۆنەکە.