دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا
ڕووخانی لە ناکاو و پێشبینی نەکراوی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا بۆتە هۆی سەرسوڕمانی زۆر کەس و هەروەها سەردێڕی یەکەمی میدیاکانی ناوچەکە و جیهان. ئەم ڕووداوە سەیرە بووە هۆی ئەوەی ڕۆڵی دەورگێڕانی ناوچەکە لەوان ڕژیمی داگیرکەری زایۆنی لە ناوچەکە و لە سوریا هەموو سەرنجەکان بەرەو لای خۆی ڕابکێشێ. بەم حاڵەشەوە ژمارێ لە ژێدەرەکان ڕایانگەیاندووە؛ ئێستا کە بە شار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆیشتووە، داهاتووێکی نادیار چاوەڕێی ئەم وڵاتە دەکات کە تووشی بشێوەیەکی نالەبار بووە.
ڕژێمی زایۆنی خەریکی قۆستنەوەی ئەو هەلەیە کە لەبەر ناپاوەجێی و ئاڵۆزیی ناوخۆی لە سوریا بۆی ڕەخساوە و بۆیە خەریکی پەرەپێدانی بازنەی پەلامارەکانی بۆ سەر ئەم وڵاتەیە. لەم ئاڕاستەیەدا بنکەی لەشکەری چوارەم و لەشکەری سەد و پێنجی گاردی سەرۆکۆماری سووریا لە ڕۆژاوای دیمەشقی پێتەختی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی زایوانییەوە هێرشی کراوەتە سەر. فارێن پاڵێسی گۆڤاری ئەمریکایی لەم بارەوە بە ئاماژە بە گەیشتنی هێزە چەکدارەکانی هەیئەتی تەحریرو شام بە شارە گرینگەکانی سوریا لەوان حلب، حما و حمص لە کەمتر لە دوو هەفتە کە بە شار ئەسەدی ناچار بە بەجێهێشتنی سوریا کرد نووسی: ڕووخانی لە ناکاو و ناخەفڵی حکومەتی ئەسەد دیپلۆماتەکانی بەرەو ڕووی کێشەی پاراستنی ئاشتی و ئارامی بە تایبەت بە سەرنجدان بە ڕووداوەکان و دواهاتە شیمانەییەکانی سەرچاوە گرتوو لە بۆشایی لە ناکاوی دەسەڵات لەم وڵاتە کردۆتەوە، وڵاتێک کە تێیدا گرووپە چەکدارەکان، توندڕەوەکان و زلهێزە بیانییەکان لە زووە هەوڵ دەدەن دزە و دەسەڵاتی خۆیان بە سەر ئەم وڵاتە داسەپێنن.
لەم نێوانەدا پرسیاری زۆر سەبارەت بە ڕۆڵ و هەروەها نیاز و ئامانجەکانی تورکیا لە سوریا لە قۆناغی تازە هاتووەتە ئاراوە. تورکیا لە ساڵانی ئەمدواییە و بە تایبەت پاش دەستپێبوونی قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ دەورێکی یەکجار گوماناوی لە سووریا گێڕاوە و بە شێوازی جۆر بە جۆر هەوڵی داوە بۆ تەشەنە پێدانی قەیران لەم وڵاتەدا. بەم حاڵەشەوە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە پرێس کۆنفراسێکدا وتی: حکومەتی تازەی سووریا دەبێ بە شێوەیەکی مونەزەم و ڕێکوو پێک بێت و پرەنسیبی گشتداگری و فرەلایەنی نابێ بکەوێتە مەترسییەوە. هەرگیز نابێ هۆگری و هەولێک هەبێ بۆ تۆڵەکردنەوە. فیدان هەروەها ڕاشیگەیاند کە هێزەکانی دیموکراتێکی سوریا لە ژێر فەرمانی کوردەکان هیچ داهاتوویەکیان لە سوریا بۆ نییە؛ مەسەلەیەکە ئاڵۆزکاو بوونی ڕووداوەکانی چەند حەفتە و چەند مانگی داهاتوو لە سوریا دەخاتە بەرچاو.
ئەم قسانەی فیدان و کاربەدەستانی دیکەی تورکیا سەبارەت بە کوردەکانی سووریا پیشاندەری بەشێک لە ئامانج و نیازەکانی ئانکارا لە سووریایە. تورکیا لە ساڵانی ئەم دواییەدا بە بیانوی سەرکوتکردنی تیرۆریزم بۆ بنەبڕکردنی کوردەکانی سووریا هەوڵێکی بەربڵاوی داوە و بەم بیانووەوە دەستی گرتووە بە سەر بەشێکی زۆر لە خاکی سوریاش، بەڵام بەرهەڵستکارانی چەکدار لە سوریا کە ئێستا کۆنترۆڵی ئەم وڵاتەیان لە دەست دایە جەختیان کردووە لەسەر پێویستی چوونەدەری تورکیا و ئەمریکا لە خاکی سووریا وەکوو هێزی داگیرکەر.
ئیدارەی کاروباری سیاسی بەرهەڵستکارانی چەکداری سووریا لە بەیاننامێکدا بە هێنانە ئارای داخوازی گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ وڵاتەکەیان پێی داگرت لەسەر بڕیاری خۆی سەبارەت بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتاندا. ئیدارەی کاروباری سیاسی بەرهەڵستکارانی چەکداری سووریا لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە ئێمە هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ڕەخساندنی بارودۆخ وهەلی پێویست و هەروەها گەرەنتیکردنی ژینگەیەکی ئەمن و ئارام بۆ خزمەت کردنی ئەو خەڵکانەی سووریا کە بەنیازن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەمان، ئێمە داوا لە هەموو ئەو سوویانەی کە ناچار بوون وڵات بەجێ بهێڵن دەکەین کە بگەڕێنەوە و بەشدار بن لە بنیاتنانە و ئاوەدانکردنەوەی سووریادا. لەم بەیاننامەیە جەخت کراوە ڕێبەرایەتی تازەی سووریا هۆگرە بە بەهێزکردنی پێوەندییەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتان لەسەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر.
بە پێی هەواڵی دیکە لە سوریاوە محمد ئەلبەشیر بوو بە بەرپرسی پێکهێنانی حکومەتی کاتیی سوریا.محمد ئەلبەشیر لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٣یە لە پارێزگای ئێدلیب کە بڕوانامەی ئەندازیاریی کارەبای ئەلیکترۆنیکی لە زانکۆی حەڵەب وەرگرتووە لە ساڵی ٢٠٠٧دا. ناوبراو ساڵی ٢٠٢١یش کورسی مافی لە زانکۆی ئیدلیب کۆتایی پێهێناوە. ناوبراو هەروەها پۆستی بەڕێوبەرایەتی کاروباری حەشیمەتەکانی لە ئەستۆدا بووە و وەزیری گەشەپێدان و کاروباری مرۆیی حکومەتی ڕزگاری سەربە یاران و بەرهەڵستکارانی لە ئیدلیب لە ساڵی ٢٠٢٢ لە دەستا بووە.