گەڕانەوەی خەڵک بۆ باکووری غەززە سەرباری سەختی و سەخڵەت
ناوەندی میدیایی دەزگەی خۆبەڕێوبەری فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند؛ زیاتر لە ٣٠٠ هەزار ئاوارەی فەلەستینی توانیویانە بگەڕێنەوە بۆ باکووری کەرتی غەززە.
ئەم گەڕانەوەیە دوابەدوای باشتر بوونی بارودۆخی ئاسایشی و دامەزرانی ئارامی و ئەهوەنیەکی نسبی لە ناوچەکە ئەنجام دراوە. ناوەندی میدیایی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە غەززە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە تا داکۆکی و پشتیوانی پێویست بکەن بۆ بنیاتنانەوە و نیشتەجێکردنی سەر لە نوێی ئەم ئاوارانە. ئەم گەڕانەوەیە وەکوو هەنگاوێکی گرینگ لە پێناو گەڕاندنەوەی پاوەجێیی و هەروەها بووژاندنەوەی ژیانی ئاسایی دانیشتووانی کەرتی غەززە دێتە ئەژمار.
لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی ناوەندی میدیایی دەزگەی خۆبەڕێوبەری فەلەستین لە غەززە بە ئاماژە بەوەی کە پێویستییەکی یەکجار زۆریان هەیە بە خێوەت، وتیشی: بۆ نیشتەجێکردنی ئاوارەکان لە باکووری غەززە پێویستمان بە لانیکەم ١٢٠ هەزار خێوەتە.