وەدرۆخرانەوەی بانگەشەکانی سەبارەت بە شووتیی ئێرانی
May 12, 2025 07:18 Asia/Tehran
لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵاتەییەکاندا بڵاو بوویەوە کە تێیدا نوێنەرێکی پەرلەمانی دوماری ڕووسیا بە کەرەستەیەک کە دیار نییە چەندە ڕێک و ورد کار دەکات، شوتییەکە بە شێوەیەکی سادە و ڕواڵەتی تاقی دەکاتەوە و پاشان بانگەشە دەکات کە ئەم بەرهەمە ستانداری پێویستی نییە و بۆ خواردن نابێ.