کانونی یه‌که‌م 31, 2025 09:07 Asia/Tehran

لەکاتێکدا کە ڕژێمی داگیرکەر هیچکام لە سێ بەڵێنە سەرەکییەکەی خۆی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ بەجێنەهێناوە، چەن کۆڕ و ناوەند‌ێک لە لوبنان ئێستایش هەر پشتیوانی لە چەکداماڵین دەکەن.

سەرۆک کۆماری لوبنان لە سەروبەندی نوێبوونەوەی ساڵدا وتوویەتیکە  بە هۆی هەوڵی دیپلۆماسییەوە سێبەری ڕەشی شەڕ لە سەر وڵاتەکەیان دوور کەوتۆتەوە... ئەوە لەکاتێکدایە کە بە پێچەوانەی ڕێککەوتنی ئاگربڕ ئێستایش هەر پەلامارەکان بۆ سەر لوبنان بەردەامە. داگیرکەران ئئیستایش هەر لە ناوچە داگیرکراوەکاندان و هیچ باسێکیش سەبارەت بە ئازادکرانی ٢١ دیلە لوبنانییەکە لە بەندیخانەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە ئارادا نییە. جا لە وەها ڕەوشێکدا نەواب سەلام سەرۆک وەزیرانی باسی ئامادەیی بۆ پاوانکردنی چەک لە دەستی حکومەت دەکات. 

هشام جابر ژەنەراڵی خانەنشینی سوپای لوبنان: ئەوە بە دەستی نەواف سەلام نییە، بەڵکوو دەبێ بکرێ بە یاسا.

بەم حاڵەشەوە هەندێ لایەن لە لوبنان چاوی هیوایان بڕیوەتە کۆبوونەوەکانی سەرانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا.

محەممەد قانسۆ توێژەری پرسە ستراتژیکەکان: لە جیاتی ئەوەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆ پشت بە وڵاتانی دیکە ببەستین، دەبێ بە کردەوە سوپای لوبنان بەرامبەر بە هێزی داگیرکەر بەهێزتر و خۆڕاگرتر بکەین تا تووشی ڕەوشی ئێستای سوریا نەبین. 

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵایش ڕوو لە نەیارانی خۆڕاگری ، پێیداگرت لە سەر بایەخدان بە سێ گۆشەی وڵات، سوپا و خۆڕاگری و باروودۆخی سوریای وەبیریان هێنایەوە.

شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا: ئەگەر لە سوریادا خۆڕاگرییەک هەبایە، سوپای داگیرکەری زایۆنی نەیدەتوانی سەرکەوێ و ئەگەر خۆڕاگری لە لوبنان چەک بکرێ، ئەوە بەو مانایە دەبێ کە بە کردەوە وڵاتەکەمان بێ دەرەتان دەبێ.

شێخ نەعیم قاسم ڕوو لە نەیارانی ناوخۆیی و دەرەوەیی خۆڕاگری وتوویەتی کە خۆڕاگری هەرگیز ملکەچی زەخت و  گوشار نابێ و ئەو ئیمتیاز و خاڵە بێ بەرامبەرانەی بە ڕژێمی زایۆنی دەدرێ، بە هیچ لەونێ پێش بە پەلامارەکانی ئەم ڕژێمە ناگرێ. 

سەرپەیڤ