کانونی دوھەم 11, 2026 20:12 Asia/Tehran

پڕۆژەی درێژەدان بە ئاژاوەگێڕی و کردەوەی تیرۆریستی لە ئێران سەرەڕای هەوڵی میدیا و لایەنەکانی سەر بە ڕژێمی زایۆنی، بەهۆی بایەخپێنەدرانی گشتی و شەرمەزارکرانی لەلایەن گەلی ئێرانەوە تووشی شکست بوو.

لە شەوانی ڕابردوودا کەسانی سەر بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە تاران و ژمارێک لە شارەکانی ئێران کردەوەی تیرۆریستییان ئەنجامدا و دەستیان دایە تیابردنی سامانی گشتی. ژمارەیەکی زۆر لە مزگەوتەکان، بانکەکان، مۆڵ و فرۆشگە زنجیرەییەکان، کانێکسەکانی پۆلیس، هەندێک ناوەندی دەرمانی، پاس و وێستگەی پاس و میترۆ و سامانی گشتیی دیکە ئاگریان تێبەردرا. لەم نێوانەدا ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل و ماڵی خەڵکی ئاساییش لەلایەن ئاژاوەگێڕانەوە سووتێنران. تەقەی تیرۆریستانی چەکدار لە خەڵکی ئاسایی لەسەر شەقام و هێزەکانی فریاگوزاری و پۆلیس بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی ئێرانی.لەپێناو شەرمەزارکردنی کردەوەکانی ئاژاوەگێڕان و تیرۆریستان، خەڵک لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران کۆبوونەوە و ڕێپێوانی ناڕەزاییانەیان بەڕێوە برد و لە بەشێک لەو کۆبوونەوەیانەدا تەرمی شەهیدانی ئەو کردە تیرۆریستییانە بەڕێکران و ئەسپەردەی خاک کران. سەرەڕای هەوڵی بێوچانی هەندێک لایەن و میدیای سەر بە ڕژێمی زایۆنی بۆ نانەوەی بشێوی و نائارامی و ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر شەقامەکان و هاتنە مەیدانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناو شارەکاندا بۆ کوشتنی خەڵک و تۆمەتبار کردنی حکومەت بە کوشتنیان، خەڵکی ئێران ئەو بانگەوازانەیان پشتگوێ خست و زیاتر لە ٢٠٠ سەرکردە و ئەندامی چالاکی تاقمە تیرۆریستییە چەکدارەکان دەستبەسەر کران و دەستیش گیرا بە سەر ژمارەیەکی بەرچاو چەک و چۆڵیان.

سەرپەیڤ