کانونی دوھەم 28, 2026 17:55 Asia/Tehran

ژمارێک کەسایەتی سیاسی لە عێراق کاردانەوەیان پێشاندا بەرامبەر قسەو لێدوانی دەستتێوەردەرانەی ترەمپ لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا.

"نوری مالیکی" بەربژاری سەرۆک وەزیرانی تازەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاردانەوە بە قسەکانی دەستتێوەردەرانەی دۆناڵد ترەمپ ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ئەو لێدوانەی بە دەسوەردانی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆی عێراق و پێشێلی سەروەریی نیشتمانیی ئەو وڵاتە زانی و بەتوندی ئیدانەی کرد. بەربژاری سەرۆک وەزیریی عێراق وتی کە وتووێژ لەنێوان وڵاتاندا، تەنیا بژارەی سیاسی بۆ هاریکاری لەگەڵ ئەوان دایە، نەک بەکارهێنانی زمانی زبر و هەڕەشەو گوڕەشەکردن. "عەلی دفاعی" وتەبێژی فەرمیی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ هەڵبژێردرانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بابەتێکی تەواو ناوخۆییە کە بەپێی دەستور و میکانیزمەکانی پرۆسەی سیاسیی وڵات ئەنجام دەگرێ و دەبێ لەخزمەت سەقام، پاراستنی سەروەریی و بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانیدا بێ. وتیشی: ئێمە جەخت دەکەینەوە لە هەوڵدان لەپێناو دامەزراندنی پەیوەندیی هاوسەنگ و ئیجابی لەگەڵ کۆمەڵگای جیهانیدا، بەگوێرەی ڕێزگرتنی بەرامبەر و دەسوەرنەدان لەکاروباری ناوخۆ. لە درێژەی نەیارەتییەکان لە عێراقدا لەگەڵ دەسوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق، ئەبوو عەلا وەلائی ئەمینداری گشتیی گوردانەکانی سەیدوشوهەدا(ع) ی عێراق وتی: ترەمپ ڕێبەرانی سەرکەوتووی، تیرۆری جەستەیی کردو دەیەوێ ئەو کارە بە تیرۆری سیاسیی نووری مالیکی دووپات بکاتەوە. هەروەها پێی داگرت: ترەمپ دەیەوێ بە دەسوەردانی ڕاستەوخۆی لە نەیارەتی کردن لەگەڵ بەربژارەتیی نوری مالیکی، ناوبراو تیرۆری سیاسی بکا. سەرۆکی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراقیش داوای لە ئەندامانی کردووە، لە نووسینگەی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساو بەربژاری بەدەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، کۆڕی بەپەلە بەڕێوەببەن. دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەڵبژێردرانی نوری مالیکی وەک کاندیدای پۆستی سەرۆک وەزیران لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراقەوە، دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکی دەسوەردەرانەدا ئیدیعای کرد کە نوری مالیکی نابێ ببێ بە سەرۆک وەزیر چونکە بێتوو ئەو پۆستە بەناوبراو بگا، ئەمریکا چی دی یارمەتیی ئەو وڵاتە نادا.

 

سەرپەیڤ