ئێران؛ ئاڵاهەڵگری یەکێتی لە جیهانی ئیسلامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i316453-ئێران_ئاڵاهەڵگری_یەکێتی_لە_جیهانی_ئیسلامە
چالاکێکی فەلەستینی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاڵاهەڵگری یەکێتی لە جیهانی ئیسلامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2017 12:43 Asia/Tehran
  • ئێران؛ ئاڵاهەڵگری یەکێتی  لە جیهانی ئیسلامە

چالاکێکی فەلەستینی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاڵاهەڵگری یەکێتی لە جیهانی ئیسلامە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر؛ «محمد عبدالعال» چالاکی فەلەستینی وتی: ئێران ئەمڕۆ زیاتر لە هەر لایەنی دیکە لە مەترسییەکانی دووبەرەکی لە نێوان موسڵمانان ئاگادارە، هەر بۆیە هەوڵێکی بەرفراوان دەدات بۆ بەهێزتر کردنی یەکێتی و یەکدەنگی لە نێوان ئۆمەتی ئیسلامیدا و کۆ کردنەوەی هەموو موسڵمانان لە ژێر یەک ئاڵا.

ئەم چالاکە فەلەستینییە ڕزگار بوونی وڵاتانی ئیسلامی لە پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی ئالی سەعود و ڕژێمی زایۆنی بە پێویستییەک زانی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی شارەزایی و ئاگاداریی و وشیاریی گەلان.

«محمد عبدالعال» ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: فەلەستین تەنیا ئەوکاتە ڕزگار دەبێ کە ئۆمەتی ئیسلامی بەرامبەر بەو شتەی لە فەلەستینی داگیرکراودا ڕوو دەدات ئاگادارتر و وشیارتر بێ.

ئەم چالاکە فەلەستینییە ئاسایی کرانەوەی پێوەندیی نیوان ژمارێک وڵاتی عەرەبی و  ئیسراییل وەکوو گەورەترین دوژمنی ئیسلامی بۆ گەلانی موسڵمان بە یەکجار پڕمەترسی زانی و پێی داگرت: تیابردنی شوناسی مرۆیی و ئیسلامی هەمان پرۆژەیە کە ڕۆژاوا بۆ جێبەجێ کردنی لە ڕێگای سەعودییەکان و زایۆنییەکانەوە دەجوڵێتەوە.