کرانەوەی بوارگەیەک لە سنووری نێوان لوبنان و سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i318469-کرانەوەی_بوارگەیەک_لە_سنووری_نێوان_لوبنان_و_سووریا
ژێدەرە ئەمنییەکانی لوبنان رایانگەیاند بوارگەی سەرسنووریی "جوسیە" لە سنووری نێوان ئەم وڵاتە و سووریا پاش پێنج ساڵ کراوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2017 09:20 Asia/Tehran
  • کرانەوەی بوارگەیەک لە سنووری نێوان لوبنان و سووریا

ژێدەرە ئەمنییەکانی لوبنان رایانگەیاند بوارگەی سەرسنووریی "جوسیە" لە سنووری نێوان ئەم وڵاتە و سووریا پاش پێنج ساڵ کراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە بەیرووتەوە؛ بە کرانەوەی ئەم بوارگە سەرسنوورییە کە پارێزگەی "هەرمەڵ"ی لوبنان پەیوەند دەدات بە پارێزگەی "حومس"ی سووریا، هاتووچۆی موسافیران و گواستنەوەی کەل و پەل و  شت و مەک لە نێوان ئەم دوو وڵاتە پاش پێنج ساڵ سەر لە نوێ دەست پێ دەبێتەوە.

سەرلەشکەر "عەباس ئیبراهیم" بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هەواڵگری و ئاسایسی گشتیی لوبنان لەم بارەوە وتی: وێرای لەئارادا بوونی هەندێ کێشە و ناکۆکی لە نێوان بەیرووت و دیمەشق لە ماوەی چەن ساڵی رابردوودا ، دوولایەن بەردەوام هاوکارییەکی باشیان لە بواری پرسە ئەمنییەکاندا هەبووە کە خەباتی هاوبەش دژ بە تیرۆریستان لە  ناوچە سەرسنوورییەکان و دابین کردنی ئاسایشی ناوچە لەو هاوکارییانە دێتە ئەژمار.

محەممەد شوعار وەزیری ناوخۆی سووریایش سەبارەت بە کرانەوەی بوارگەی سەرسنووریی "جوسیە" وتی: پێوەندییەکانی نێوان لوبنان و سووریا گەلێک واوەتر لە فەکتەری جوگرافیایە و ئەوەی ببێتە هۆی ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانی نێوان لوبنان و سووریا، پلان و بەرنامەی سەرەکیمان دەبێ.

بە وتەی کارناسان کرانەوەی بوارگەی جوسیە هەڵگری ئەو پەیامەیە کە پێوەندییەکانی لوبنان و سووریا ئاسایی بۆتەوە.

پێوەندییەکانی دوو وڵاتی سووریا و لوبنان، لە ماوەی چەن ساڵی رابردوودا وەبن کاریگەریی قەیرانی سەرچاوەگرتووە لە دزە ودەسەڵاتی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا کەوتبوو کە کاریگەرییەکی نگەتیڤی لە سەر پرسە ئەمنییەکانی لوبنان هەبوو.