درێژەی ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆسەر بنکەکانی سەعودیا
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان و تایبەت دژی بنکەی ئاسمانیی"مەلیک خالید" لە "خەمیس مەشیت"ی عەرەبستان ئەنجامی گرت.
سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند؛ لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان و تایبەت دژی بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە خەمیس مەشیتی عەرەبستانی سەعودی، دەیان مووشەک و درۆن، شوێنی جێگیرکرانی فڕۆکە، رادارەکان، باندەکانی فڕین و کۆگاکانی چەکەمەنیی ئەو بنکەیان کردۆتەئامانج.
سەرتیپ یەحیا سەریع وتیشی: ئەو ئۆپەراسیۆنە لەکاردانەو بە تەشەنای پەلامارە ئاسمانییەکانی عەرەبستان ئەنجامی گرتووەو فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠٠ هێرشیان دژی ناوچە جیاجیاکانی یەمەن ئەنجام داوە.
لەهەمان کاتدا، میدیا یەمەنییەکان باسی گۆڕانکاریی مەیدانی لە باشووری ئەو وڵاتەو ئازادکرانی ناوچەی ستراتژیکی و کەنارئاویی"کهبوب" لەنزیک بابولمەندەب دەکەن. کەناڵی ئەلمەسیرە رایگەیاندووە، هێزەکانی ئەنساروڵڵا بە شکست هێنان بە هێزەکانی سەربە عەرەبستان، کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیان گرتووەتەدەست.
لەو تێکهەڵچوونانە، نۆ فەرماندەی هاوپەیمانیی ژێرچاودێریی عەرەبستان کوژراون یان بریندار بوون. هاوکات، ڕاپۆرەکان باس لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی مووشەکیی یەمەن بۆسەر ناوچە باشووریەکانی عەرەبستان دەکەن.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختی کردووە، تاکاتێک کە پەلامارەکانی عەرەبستان بۆسەر یەمەن درێژەی بێ، ئۆپەراسیۆن لە قووڵایی خاکی عەرەبستانیش درێژەی دەبێ و هەرچەشنە تاوپێدرانی پەلامارەکان، بەرەوڕووی وەڵامی بەرفراوانتری هێزە یەمەنییەکان دەبێتەوە.
هاوکێشەی "گەمارۆ هەمبەر گەمارۆ و تەشەنای گرژیی لەهەمبەر تاوسەندنی گرژیی" و بەئامانجکرانی هێزە سەعودییەکان بەردەوام دەکەین هەتا دەسدرێژیی بوەستێ و گەمارۆ کۆتایی پێ بێ.