کوژران و بریندار بوونی دەیان یەمەنی لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i318727-کوژران_و_بریندار_بوونی_دەیان_یەمەنی_لە_پەلاماری_فڕۆکە_جەنگییەکانی_سعودی
پەلاماری شەوی یەکشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سعودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن، سێ کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2017 04:49 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی دەیان  یەمەنی لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی

پەلاماری شەوی یەکشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سعودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن، سێ کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  دوابەدوای  پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سعودی  بۆسەر بازاڕی شاری حیس لە پارێزگەی حەدیدەی یەمەن، سێ  کەسی سیڤیل لەوان  ئافرەتێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش  بریندار بوون  .

فڕۆکە دەست درێژکارەکانی هاوپەیمانی سعودی هەروەها پاسێکی  هەڵگری موسافیرانیان  لە ناوچەی حەریب  قەرامیش  لەپارێزگەی مارب دایە بەر پەلامار   و هەواڵەکان باسی ئەوەدەکەن لەم پەلامارە  چەند کەس بریندار بوونە  .

یەکەی مووشەکی سوپا و لیژنەکانی  جەماوەری یەمەن لە کاردانەوە بەرامبەر پەلامارەکانی عەرەبستان، کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودییان لە بەرەی نەهەم لە ڕۆژهەڵاتی سەنعا  بە مووشەکی زلزالی یەک داوەتە بەر پەلامار  .

سوپا و لیژنەکانی  جەماوەری هەروەها  بنکەی بەکرێگیراوان لە جیزان و نەجرانیان داوەتەبەر پەلامار.

لەم پەلامارانە ژومارێک  بەکرێگیراوی  سعودی کوژراون.