کوژران و بریندار بوونی ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی لە تەعزی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i318763-کوژران_و_بریندار_بوونی_ژمارێک_لە_بەکرێگیراوانی_سەعوودی_لە_تەعزی_یەمەن
هێزەکانی سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیان ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ڕۆژاوای "تەعز" بکوژن یان برینداریان بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2017 09:16 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی لە تەعزی یەمەن

هێزەکانی سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیان ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ڕۆژاوای "تەعز" بکوژن یان برینداریان بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئەلعالەم؛ ژیدەرێکی سەربازیی یەمەن سەبارەت بەم ئۆپەراسیۆنە وتی: هێزە یەمەنییەکان بە تیابردنی ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە باکووری «یختل» هەڵکەوتوو لە « المخاء» لە ڕۆژاوای تەعز (باشووری ڕۆژاوای یەمەن) هەر هەموویان کوشتن.

هێزەکانی خۆڕاگریی یەمەن شوێنی کۆبوونەوەی هێزە سەربازییەکانی سوپای عەرەبستانیان لە بنکەی سەربازیی "بوجان" لە پارێزگەی جیزانی عەرەبستان دایە بەر مووشەکی ڕێنوینیکراو و ژمارێک لەو هێزانەیان کوشت و ژمارێکی دیکەشیان بریندار بوون.

هەروەها فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی دوو جار ناوچەی «الجعمله»ـیان لە پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەن بۆردومان کرد.

ڕژێمی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە و لە سای بێدەنگە کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەنیش لە وەڵام دانەوە بەو دەسدرێژییانەی عەرەبستان، بنکەی هێزە سەربازییەکان و  مەتەرێزی بەرکرێگیراوانی سەعوودییان دایە بەر پەلامار.