پەرەسەندنی ژوماری کوژراوانی پەلاماری تیرۆریستی لە قاهیرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i320473-پەرەسەندنی_ژوماری_کوژراوانی_پەلاماری_تیرۆریستی_لە_قاهیرە
وەزارەتی تەندوروستیی میسر باسی پەرەسەندنی ژوماری کوژراوانی پەلامار بۆسەر کلیسایەکی کرد لە باشووری قاهیرە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2017 14:02 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ژوماری کوژراوانی پەلاماری تیرۆریستی لە قاهیرە

وەزارەتی تەندوروستیی میسر باسی پەرەسەندنی ژوماری کوژراوانی پەلامار بۆسەر کلیسایەکی کرد لە باشووری قاهیرە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون،  وەزارەتی تەندوروستیی میسر ڕایگەیاند :  پەلاماری  چەکدارانە و تەقەی ڕۆژی  هەینی بۆسەر کەلیسای مارمینا لە حلوان لە باشووری قاهیرە، کوژرانی نۆ کەس و بریندار بوونی  دە کەسی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی میسر،  ئەنجامدەرێکی ئەم پەلامارە لەلایەن هێزی ئاسایشییەوە  کوژراوە.

ئەنجامدەرێکی دیکەش لەلایەن هێزی ئاسایشی میسرەوە ، ڕاوەدوو نراوە.

بەرلەمە  ژومارێک  میدیای میسری  ژوماری کوژراوانی پێنج کەس ڕاگەیاند بوو  .

ناوچەی حلوان  شایەتی ئامادەباشیی ئاسایشییە و هێزی ئاسایشیی میسر لە دەروازەکانی هات و چوی ئەم ناوچەیە، سەقامگیر بوونە.

بیست و چوارەمی نوامبەریش بەهۆی پەلاماری ئەندامانی چەکدار بۆسەر مزگەوتی روزە لەشاری بەئرعەبد لە ڕۆژاوای شاری عەریش لە پارێزگەی سینای باکووری لە میسر، 305 کەس کوژران و 128 کەسیش بریندار بوون.

پارێزگەی سینای باکووری شوێنی خۆشاردنەوەی هێزەکانی توندڕەو بەتایبەت  تاقمەکانی سەربە داعشە و پەلامارێکی زۆریش بە دژی سەربازان و خەڵکی سیڤیلی میسری  لە پارێزگەکانی دیکەی ئەم وڵاتە، ئەنجام بووە  .