ڕخنە وگازەندی باڵوێزی پێشووی میسر لە دوژمنایەتی عەرەبەکان لەگەڵ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i321033-ڕخنە_وگازەندی_باڵوێزی_پێشووی_میسر_لە_دوژمنایەتی_عەرەبەکان_لەگەڵ_ئێران
باڵوێزی پێشووی میسر لە جەزایر لە دوژمنایەتی عەرەبەکان لەگەڵ ئێران ڕەخنەی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2018 13:12 Asia/Tehran
  • ڕخنە وگازەندی باڵوێزی پێشووی میسر لە دوژمنایەتی عەرەبەکان لەگەڵ ئێران

باڵوێزی پێشووی میسر لە جەزایر لە دوژمنایەتی عەرەبەکان لەگەڵ ئێران ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " ئیبراهیم یسری" باڵوێزی پێشووی میسر لە جەزایر پەیوەست بوونی وڵاتانی عەرەبی بە ئوردوی ڕۆژئاواییەکانی بە هۆی ناکۆکیەکانی ئایینی ومەزهەبی لەگەڵ ئێرانی بە هەڕەشەیەک بۆ ئۆمەتی ئیسلامی زانی ووتی: هاوکاری وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئێران پێش دەگریت بە لەناوچووی ناوچە بەدەس ئیستعمارچیەکان.

ئیبراهیم یسری" هەروەها دوژمنایەتی عەرەبەکان لەگەڵ ئێرانیان بێ مانا زانی ووتووێژ ی بە باشترین ڕێگا بۆ پاوەجیی کردنی یەکیەتی جیهانی ئیسلام وەسف کرد.

عەرەبستان وڕژێمی زایونی هەمووکات لە هەوڵ دان هەتا وڵاتانی تر هاوڕەوت لەگەڵ سیاسەتەکانی خۆی لەهەمبەر ئێران ڕووبەڕوو بکەنەوە.

پاش ئەمەیش " ئاویگدور لیبرمن" وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی لە وڵاتانی عەرەبی داوای کردبوو هەتا بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ئێڕان ، پێوەندی ئەمنیەتی خۆی لەگەل ئیسراییل بەهێزتر بکەن.

" عادل ئەلجبیر" وەزیری دەرەوەی عەرەبستان یش ماوەیەک لەمەوپیش لە لیدوان گەلیک دا لەکۆبوونەوەی سآڵانەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئیدعای بێ پایەو بنەڕەتیان لە دژی ئێران هێنایە ئاراوە.