شوبات 06, 2018 10:57 Asia/Tehran
  • لە ناوچوونی 20 تڕۆموبیلی سەربازیی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە تەعێزی یەمەن

سەرچاوە یەمەنیەکان باسیان کرد لە تێکشکاندنی چەن تڕۆموبیلی سەربازیی و زرێپۆشی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە پەلامار ی هێزەکانی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە پارێزگای تەعەز لە باشووری ڕوژاوای ئەو وڵاتە .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  مێهر و بە گێڕانەوە  لە ئەلمەسیرە  بەکرێگیراوانی   سەعوودی  کە بە نیازی   پەلامار بۆسەر بەرەی  باکووری  یەختل  لە پارێزگای  تەعەز بوون  20  زرێپۆش و تڕوموبیلی  سەربازییان  تێک شکاند . هەروەها دەیان کەس  کە لە نێویاندا  سەرکردەکانی  سەربازیش  بوون  کوژران  و یان بریندار بوون .  لە لایەکی دیکەوە  علیلا ئەلشەعبی   وەزیری  مافی مروڤی  دەوڵەتی  ڕزگاریی  نیشتمانی   یەمەن  هاوڕێ لە گەڵ گرووپێک  لە  یاسادانەران ی  ئەو وەزارەتخانەیە  سەردانی  بیناکانی  کاولکراویی  شوێنی  ڕاگرتنی  بەڵگەی  جەنایەتەکانی  سەعوودیەکان  لە سەنعای  پێتەختی یەمەن  کرد و جەختی گرد : مەبەست لە پەلامار بۆ سەر   ئەو ناوەندە لەناو بردنی بەڵگەی جەنایەتەکانی ڕژیمی سەعوودی   دژی ی ەمەنە .  فڕۆکە شەڕکەەرکانی  سەعوودی  ڕۆژی یەکشەمە  بینای  لێکۆڵینەوەی  جەنایی  لە پارێزگای   سەنعایان  دایە بەر پەلامار  کە بە هۆیەوە  حەوت کەس کوژران و زیاتر لە 57 کەسیش  بریندار بوونە .عەرەبستان بە لاگری  ئەمریکا لە مارسی  2015 وە دەستی داوەتە  دەسدرێژکاری  سەربازی  بو سەر یەمەن  و گەمارۆی زەوینی   دەریایی  و ئاسمانی  ئەو وڵاتە  شەڕنانەوەی عەرەبستان  و هاوپەیمانەکانی  لە یەمەن  تا ئێستا بوەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی  دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان  یەمەنی  یەمەن هەروا  بە هۆی  ەو دەسدرێژکاریە   ڕووبەڕووی  قەیرانی  توندی  کەم بوونی  خوراک   دەرمان  و تەشەنای  نەۆشینگەلی جۆراوجۆؤە . ڕژیمی  سەعوودی  و ئەمریکا تا ئێستا  بە .هۆی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن  نەیانتوانیوە  بگەنە  ئامانجەکانی  خۆیان لەو وڵاتە .

سەرپەیڤ