شوبات 06, 2018 18:13 Asia/Tehran
  • خەڵکی ئەردەن لە خۆپێشاندانێکی بەربڵاو خوازیاری وەلانرانی حکومەت بوون

خۆپێشاندانی خەڵک لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە گرانی بڕێک لە کاڵاکان ونەمانی یارانەی نان و بەرزبوونەوەی نرخی باجەکان لە ئەردەن هەروا درێژەی هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی هەواڵدەری فارس ، ژمارێکی زۆر لە دانیشتوانی شاری ئەس سەلت" لە نێزیک " ئەمان" ی پێتەختی ئەردەن دوێنێ شەو لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیارەکانی دەوڵەتی" هانی ئەلمولقی " لەمەڕ زیادبوونی نرخی نان وزۆربەی کالاکانی خواردەمەنی وداسەپانی باجی زێدە ، خۆپێشاندانیان سازدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلئەردەن بیست وچوار" خۆپیشاندەران لەسەردرێژەی ناڕەزائەتیەکانی ڕۆژانە پیداگریان کردو وتیان: خۆیان تەنیا سنوردارناکەن بە بابەت ودەقە ناڕەزامەندانەکان لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی ، بەشداربووان لەم خۆپێشاندانە کە لە پێنج ڕۆژ لەمەوبەردەسپێکرا ، خوازیاری وەلانرانی دەوڵەتی ئەلمولقی ، هەڵوەشانی پەرلەمان ودامەزرانی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی بوون. ئەردەن بە تایبەت لە پاڵ وادەشکینی وبەجێ نەهێنانی بەڵینی عەرەبستان وئیمارات بۆ یارمەتی ماڵیی بەم وڵاتە لە دۆخی نالەباری ئابووری لەڕەنج وئازاردان.

هەرلەم حاڵەدا ، لێکوڵەران پییان وایە یاسای سەرمایە نانەوە کە پێشتر پەرلەمانی ئەم دواییە ی ئەردەن پەسەندی کردووە ، بە سەرمایەدانەرانی دەرەوەیی لەوان تل ئاویو ئیزنی چالاکی لە پڕۆژە گرینگەکانی وەکوو وزەو ژێرخانەکان ئەدات.

سەرپەیڤ