کەوتنە خواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سعودی لە پازێزگەی سەعدەی یەمەن
بەرگری ئاسمانیی سوپا ولیژنەکانی جەماوەریی یەمەن فڕۆکەیەکی سعودی بێ فڕۆکەوانیان لە سەعدە داوەتەبەر پەلامار و سەرنخونیان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە مەسیرە، بەرگریی ئاسمانیی سوپا و لێژنەکانی جەماوەری یەمەن، ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەربە هێزی دەستدرێژی کاری سعودیان لە ئاسمانی بەقەع لە پارێزگەی سەعدە لەباکووری یەمەن داوەتە بەر پەلامار .
بەرلەمەش بەرگری ئاسمانیی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بیست و پێنجەمی ژانیڤەری فڕۆکەیەکی سخوڕی عەرەبستانیان لە ناوچەی حەریب قەرامیش لە پارێزگەی مارب دابووە بەر پەلامار و خستبوویانە خوارێ .
هەرلەم حاڵەدا ئەم پەدافەندە سییەمی دیسەمبەری ڕابردووش فڕۆکەیەکی دیکەی سعودیان لەشاری حەرەز لە پارێزگەی حەجە داوەتەبەر پەلامار .
تائێستا سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن دەیان فڕۆکەی سیخوڕی لەوان پەهپادێکی ئەمریکیان لەئاسمانی یەمەن داوەتەبەر پەلامار و سەرنخونیان کردووە.