حەماس قسەکانی وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی لەدژی ئەم بزووتنەوەیە مەحکووم کرد
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ئیدعاکانی عادل جوبەیر لەدژی ئەم بزووتنەوەیەی مەحکووم کرد.
عادل جوبەیر وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی پێنج شەممەی ڕابردوو لە پەرلەمانی ئوروپا لە بروکسیلی پێتەختی بلژیک ، حەماسی بە تاقمێکی توندڕەو زانی و ئیدعای کرد ، ڕاگرتنی پشتیوانی ماڵیی قەتەر لەم بزووتنەوەیە بوارچێ کەری زاڵبوونی دەوڵەتی وێفاقی نیشتمانی بەسەر کەرتی غەزە بوو/. بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕٶ شەممەی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : کردەوەی عادل جوبەری وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان بە توندڕەوزانینی ئەم بزووتنەوەیە ، ئاکار وڕەفتاری فرێوکارانە بە مە بەستی ڕۆخانی خۆڕاگری یاسایی گەلی فەلەستینە . حەماس ڕایگەیاند : ئیدعای عادڵ جوبەیر بە هیچ لەونێک ڕاگەێنەری بیروڕای نەتەوەی عەرەبستان نیە ولەگەڵ هەڵوێستی ئاشکرای خەڵکی ئەم وڵاتە لە پشتیوانی کردن لە ئارمانج ومافی گەلی فەلەستین یەک ناگرێتەوە. بزووتنەوەی حەماس لەم بەیان نامەیەدا ڕایگەیاند: ئەم جۆرە ڕادەربڕینانە ،ڕژێمی زایونی بە درێژە وتەشەنای دەسدرێژکاریەکان لەدژی نەتەوەی فەلەستین وڕیبەرانی خۆڕاگری هان دەدات.ئیدعای وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە ڕیاز بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسراییل هاوڕێ لەگەڵ ئیمارات وڕژێمی بەحرەین هەوڵ گەلیکی لە فەرمانی کار داناوە.بەپێی ئامار وسەرژمێری ، ڕژێمی زایونی لە ساڵی هەزارو نۆسەدو شەست وحەوت هەتا دووهەزارو حەفدە ژماری چل ودووهەزارفەلەستینی شەهید کردووەو دەیان هەزارکەسیشی بریندار وئاوارە کردووە.