چاوپێکەوتنی سەرۆک وەزیرانی لوبنان لەگەڵ شای عەرەبستان لە ڕیاز
سەۆک وەزیرانی لوبنان کە سەردانی عەرەبستانی کردووە لەگەڵ شای ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەخبارییەی عەرەبستان، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان کە ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتووەتە عەرەبستان لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعودی سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنەی عەرەبستان و لوبنان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە وتووێژی کرد .
نزار عەولا نێردراوی شای عەرەبستان ڕۆژی دووشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ حەیری بەشێوەی ڕەسمی داوای لەو کرد بۆ سەفەرکردن بەرەو عەرەبستان .
ئەمە یەکەم جارە دوای پرسی دەست لەسەرکارکشانی پڕهەراوهوریای سەعد حەریری کە لەسەر بانگێشتنی ڕەسمی گەڕاوەتە وە بۆ عەرەبستان و لەگەڵ بەرپرسانی سعودی دیدار دەکات.
حەریری نوامبەری ساڵی 2017 لەسەفەرێکی چاوەڕوان نەکراو دا ڕۆیشتە عەرەبستان و دوای لێدوانێکی توند بە دژی ئێران و حیزبوڵڵا دەستی لەکارکێشایەوە بەڵام مانگێک دوای دەست لەکارکشانەوەی ، بە نێوبژیڤانی فەرەنسا گەڕایەوە بۆ بەیرووت و بە وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنانی دەست لەکارکشانەوەکەی بەتاڵ کردەوە .