نیسان 28, 2018 19:28 Asia/Tehran
  • نەعیم قاسم: حیزبوڵڵای لوبنان تەنیا پاش لەناوبردنی ئیسرائیل چەک دادەنێ

یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان پێی داگرت؛ حیزبوڵڵا تەنیا کاتێک ئامادەیە چەکی خۆی دابنێت کە رژیمی زایۆنیستی لەناوچووبێ.

شێخ نەعیم قاسم یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، وتی: ئەگەر ئیسرائیل بە هەڵایساندنی شەڕ وپێکدادانی دیاریکراو بۆ زەبر وەشاندن لە دەسەڵاتی حیزبوڵڵاو ئێران لە سووریایە، بزانێ و ئاگادار بێ کە ئێران و حیزبوڵڵا بەئاگان و پێش دەگرن بە جێ بەجێ کرانی بەرنامەکانی ئیسرائیل.

ئەندامی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان وتی: هەر شەڕێک لە سووریا لەبەر ئامادەبوونی لایەنەکانی دیکەی وەک ، ڕووسیا و ئێران دەتوانێ بگۆڕدرێ بۆ شەڕێکی جیهانی، بۆیە سیاسەتی ئەمریکا ڕەخساندنی هەل ودەرفەت و بەشدارنەبوون لە پرۆسەی سیاسی پێش گۆڕان لە هاوکێشە مەیدانییەکانەو ئەوە خۆی سەلمێنەری نیگەرانی و سەرلێشێواویی واشنگتۆنە کە نازانێ چ سیاسەتێک بگرێتەپێش.

شێخ قاسم کە سەرۆکی ئەرکانی هەڵبژاردنیی حیزبوڵڵایە، لەمەڕ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی لوبنانیش وتی: ئەو خولەی هەڵبژاردنەکان لەبەر جێ بەجێ کرانی بەگوێرەی مۆدێلی"نسبییەت" یان ڕێژەیی کەجیاوازە لە ئۆلگوی"زۆرینە" ، شاز و تایبەتە بەڵام حیزبوڵڵا هیوادارە بگاتە ئەنجامی ئەرێنی زیاتر لە ڕابردوو چونکە داکۆکی جەماوەری و هاوپەیمانەکانی لەپشتە.

هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی سەرانسەری لەلوبنان بڕیارە شەشی مای٢٠١٨ و بۆ یەکەمجار بەگوێرەی یاسای "نسبییەت" بەڕێوە بچێ.

بەپێی یاسای نسبییەت ، سەرانسەری لوبنان ناوەندی هەڵبژاردن دەبێ و هەرلایەنێک دەبێ بەگوێرەی حەشیمەتەکەی، نوێنەری لە پەرلەمان هەبێ، بەڵام یاسای دەیەی شەست هەموو لایەنە لوبنانییەکان ناگرێتەوەو کەمینەی بچووک لەهاوبەشبوون لە بڕیاردانی سیاسی بێ بەش بوون و نەیاندەتوانی لە پەرلەمان نوێنەریان هەبێ.

سەرپەیڤ